سەرەکی » وەرزش » تیپی مارسیدس بۆ پێنجه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك بووه‌ پاڵه‌وانی جیهان

تیپی مارسیدس بۆ پێنجه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك بووه‌ پاڵه‌وانی جیهان

تیپی مارسیدس بۆ پێنجه‌م وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك له‌سه‌ر ئاستی تیپ بووه‌ پاڵه‌وانی جیهانی فۆرمۆلا وه‌ن، به‌مه‌ش چه‌ندین ریكۆردی نوێی تۆماركرد و له‌ دووباره‌ كردنه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی مێژووییه‌كه‌ی‌ فێراری نزیك بۆوه‌.
تیپی مارسیدس له‌ ركابه‌ری سه‌خت دابوو له‌گه‌ڵ تیپی فێراری له‌سه‌ر نازناوی تیپ له‌ پاڵه‌وانێتی جیهان و دوای ئه‌وه‌ی‌ هامیڵتۆنیش توانی له‌ قۆناغی به‌رازیل پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت نازناوه‌كه‌ بۆ مارسیدس یه‌كلایی بۆوه‌.
پێشتر فێراری له‌نێوان ساڵی 1999 بۆ 2004 توانیویه‌تی 6 جار له‌سه‌ریه‌ك نازناوی پاڵه‌وانێتی جیهان له‌سه‌ر ئاستی شۆفێر و تیپیش بباته‌وه‌و تاكه‌ تیپیش كه‌ له‌م ده‌سكه‌وته‌ نزیك بووه‌ته‌وه‌ تیپی مارسیدسه‌ كه‌ 5 ساڵه‌ له‌سه‌ریه‌ك یه‌ك ده‌بێت.
وه‌رزی داهاتووش مارسیدس هه‌وڵ ده‌دات بۆ جاری شه‌شه‌م له‌سه‌ر ئاستی تیپ یه‌كه‌م بێت و ده‌ستكه‌وته‌كه‌ی‌ فێراری دووباره‌ بكاته‌وه‌و هامیڵتۆنیش هه‌وڵ ده‌دات نازناوی شه‌شه‌م بباته‌وه‌و له‌ ریكۆردی مایكل شوماخه‌ر نزیكتر بێته‌وه‌ كه‌ خاوه‌نی 7 نازناوه‌.
وه‌رزی ئه‌مساڵیش ركابه‌ری بوو له‌نێوان فێراری و مارسیدس كه‌ سه‌ره‌تای وه‌رز فێراری باشتر بوو و توانیشی چه‌ند قۆناغێك بباته‌وه‌، به‌ڵام له‌ كۆتایی مارسیدس توانی كۆنترۆڵی قۆناغه‌كان بكات.

 31 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*