سەرەکی » وتار » بورهان شێخ ڕەئوف‌ » یەكڕیزیی نیشتمانی راستەقینە

دەر و دراوسێ

یەكڕیزیی نیشتمانی راستەقینە

ئێستا لە دوای 16 توكتۆبەری 2017 بارودۆخێك هاتووەتە ئاراوە لە هەرێمی كوردستان  ئیرەیی پێنابرێت ،ئێستا خەونەكەی ڕۆژنامە نووسی كەناڵی جەزیرەی قەتەری (فەیسەڵ ئەلقاسم ) بەدی هات كەوتی تاكەی مانگی هەنگوینی كوردو ئەمریكا بەردەوام دەبێت لەبەرنامە ئاڕاستەی پێچەوانەی( الاتجاە المعاكس ) بە ناوبانگی كەناڵی ناوبراو .
یەكڕیزی نیشتمانی لە هەرێمی كوردستان چۆن لە ڕابردوو پێویست بوو تاوەكو دەستووری عیراق نووسراو و هەرێمی كوردستان لە دیفاكتۆەوە بۆ قەوارەیەكی فەرمی لە دەستووری عیراقدا چەسپا بە هەموو كەموو كورتی و گلەیی و گازندەو گەندەڵی و پێشێلكارییە دیارەكان لە هەموو جوومگەكاندا لە ئێستاشدا لە دوای شكست ونسكۆی گەورەی دوای ڕیفراندۆم لە 16 ئوكتۆبەرلە جاران پێویسترو هۆكاری ژیان و مان ونەمانی هەرێمە .
ئەگەر لە ڕابردوودا لە بەغدا یەكدەنگ و یەكدەست بووكورد  بەڵام لە كوردستان بە پێچەوانەوە لە هەولێرو پارێزگانی تر زۆرینەو خۆ سەپاندن و تەنانەت لە ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەتەنها و لە گەڵ كۆتاكان حكومەتی خۆجێیەتی پێكدەهێنراو ئەوانی تر نەدەخوێنرانەوە سەرەڕای قورسایی و پێگەی لایەنەكانی تر .
ئەو یەكدەنگیە زۆر دەستكەوتی نایابیان تۆماركرد بۆ كورد هەر لە مادەی 140 وڕێژەی 17% بوودجەی عیراق بۆ هەرێمی كوردستان زۆر شتی تریش .
بەڵام دواتر دوای ئەو ناهەوسەنگی و نەخوێندنەوەی ئەوانی تر و دروستبوونی درزو كەلێن و كارنەكردن بە لۆجیك و عەقڵ و پەنابردن بۆ خۆسەپاندن و قۆرخكردنی هەموو جومگە گرنگەكانی هەرێم لەلایەن لایەكەوە ئەو سۆزو پەرۆشیە نەما بۆ یەكڕیزی كاری هاوبەش دواتر كارگەیشتە داخستنی پەرلەمان و پەكخستنی حكومەت و نەمانی هیچ دەزگایەكی چاودێری و لێپرسینەوە و ڕۆیشتن بەڕیفراندۆم سەرەڕای نەبوونی كۆدەنگی پێویست و هاوارو تكاو خواستی زۆربەی زۆری وڵاتان .
بەهەرحاڵ ئەوە بووە مێژوو هەمووی بوونە  دۆكۆمێنت لە بەردەستدان و لە بیرو هۆشی هەمووماندا تاماوەیەكی درێژی تر  دەمێننەوە و گرنگ ئەوەیە پەندو عیبرەتیان لێوەربگرین بۆ كاری داهاتوومان .
ئێستا كە ئیتر هەموو باس لە خولێكی تری دانوسان دەكەن لە نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەند و بە تایبەتی وڵاتانی زلهێزی وەكو ئەمریكاو بەریتانیاو فەرەنساو نەتەوەیەكگرتووەكان و خودی حەیدەر عەبادی سەرەكوەزیرانی عیراق و ئەنجوومەنی نوێنەران و هەموو لایەنەكانی تری عیراق بە سوونەو شیعەوە سەرەڕای پاشگەزبوونەوەی زۆریان لە دەستوورو گۆڕینی ناوی هەرێمی كوردستان بۆ شمالی عیراق لە ڕاگەیاندنەكانیاندا،  بەڵام تاكە بنەمایەك  و كارتێك كە كورد بە دەستیەوەمابێت، دەستووری عیراقە كە پێویستە و دەكرێت كورد دەستی پێوەبگرێت .
شكستی 16 ئوكتۆبەر هەر شكستێكی سەربازی نەبوو  شكستی ئەوستاڤە بوو كە ئیدارەی پەیوەندییەكانی هەرێم و ناوەندیان كرد كە لێرەدا لەوەیە بواری ئەوە نەبێت بڕگە بە بڕگەی باس بكەم بەڵام بۆ لەمەودوا بۆ قۆناغی تازەی دوای ڕیفراندۆم دەخوزاێت چی بكەین ؟
هەر لە ئێستاوە شاندێكی نیشتمانی پێكهاتوو لە هەموو لایەن و پێكهاتەكان گرنگە پێكبهێنرێت بە بەرنامەو ئەجندای ڕوون و یاسایی و دەستووری كە ڕاوێژكارو شارەزاو پسپۆڕی هەموو بوارەكانی تێدابێت كە هەموو بەندەكانی دەستوور شیتاڵ بكەنەوەو هەموو خواستەكان بخرێنە ڕوو  و مسۆگەری پابەندبوون پێیەوە .
پێویستە لە مەودوا كورد مادام چارەنووسی بەسترایەوە بە عیراقەوە هەموو قورسایی خۆی بخاتە بەغداد لە هەموو جومگە و دامەزراوەكانی فیدراڵی عیراق پشكی خۆی دیاری بكات و بە لێهاتوو ترین و پاكترین كادرەكانی كورد لە دەرەوەی حزبەكانیش بێت پڕیان بكاتەوە و ببێتە پاسەوانی دەستوورو جێبەجێ‌ كردنی یاساكانی .
بڕیارە  لە مانگی ئایاری ساڵی  داهاتوودا هەڵبژاردنی گشتی لە عیراقدا بكرێت زۆر گرنگە لیستی بە هێزو پڕتوانا بۆ ئەو هەڵبژاردنە سازو ئامادە بكرێت لە ئاست ئەو پێداویستیانەی قۆناغی تازەدابن .
ئیتر وادیارە مەترسیەكان زۆرجدین كاتی ململانێ‌ی ناڕەواو نەخوێندنەوەی یەكترنەماوە كاتی پشك پشكێنەو پۆست وپارە و ئیمتیازات گوزەشت كاتی كارو لە خۆبردوویی و دیموكراسی دادپەروەری لە بەرچاو گرتنی بەرژەوەندی باڵای  گەل و خوێنی شەهیدانو قوربانیەكانە.
ئێستا كاتی بە گژاچوونەوەی گەندەڵی و مەحسووبیەت و مەنسووبیەت و ئیئتلافی دزو بەرژەوندیخوازەكانە كاتی جیاكردنەوەی بازرگانی و سیاسەتە، كاتی ئەوەیە كۆتایی بە ئەو مۆدێلە كۆن و شكست خواردووە بهێنن كە ئەم شكستانە ئاكام و بەرهەمی كردەوەكانی ئەوانە چ لە حزب و چ لە حكومەتدا .
print

 35 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*