سەرەکی » مانشێت » ״ئەم هەفتەیە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت دەستپێدەكاتەوە״

״شەراكەتی راستەقینە، بە سوودی هەموو خەڵكی كوردستانە״

״ئەم هەفتەیە گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت دەستپێدەكاتەوە״

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی

دوێنێ لەسلێمانی، وەفدێكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد‌و لەلایەن ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتییەوە، پێشوازییكران‌و لەدیدارێكدا، پەیوەندیی نێوان هەردوولاو پرسە سیاسییەكانی كوردستان‌و عیراقیان تاوتوێكرد.
لەدیدارەكەدا، حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، رایگەیاند: خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەمانین لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی‌و پێویستیشە لەپرسە چارەنووسسازەكاندا، كە پەیوەندییان بەژیانی خەڵك‌و داهاتووی كوردستانەوە هەیە، یەكڕیزو یەكهەڵوێست بین، وتیشی: ئەو پرسانەی پەیوەندیی بەگوزەرانی خەڵك‌و پرسە نەتەوەیی‌و نیشتمانییەكانەوە هەیە لەهەرێم‌و كەركوك‌و بەغدا، وەك یەكێتی؛ راو هەڵوێستمان لەسەریان جێگیرەو ناگۆڕدرێ. جەختیشیكردەوە كە»بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتیمانە، هەرێم، كەركوك‌و بەغدا بە یەك پاكێج سەیردەكەین‌و ناتوانین هیچ كام لەو پرسانە لەیەك داببڕین».
لەبارەی كابینەی داهاتووی حكومەتیش، ئاشكرایكرد كە»بەشەراكەتی راستەقینە، بڕیاری هاوبەش‌و بەرپرسیارێتیی هاوبەش لەبارەی دۆسێكانی پەیوەندییەكانی هەرێم لەگەڵ بەغداو هەرێمایەتی‌و دەرەوە، نەوت‌و وزە، دۆسێی دارایی‌و ئابووری‌و هێزە چەكدارەكانی پێشمەرگە‌و ئاسایشی ناوخۆ، بەشداری دەكەین‌و مەبەستیشمان لەشەراكەتی راستەقینە، تەنها بۆ یەكێتی نییە، بەڵكو بۆ هەموو خەڵكی كوردستانە لەپێناوی حكومەتێكی بەهێزو تۆكمەو خزمەتگوزار»و وتیشی: نابێ جیاوازیی بكرێ لەپێشكەشكردنی خزمەتگوزاری‌و ئاوەدانكردنەوەی كوردستاندا، ئەگەریش جیاوازی بكرێ، تەنها دەبێ بۆ ئەو ناوچانە بێت، كە ناوچەی زیانلێكەوتوون.
وەفدی میوانیش، رایانگەیاند: شانازیی بەپەیوەندیی دۆستانەی لەمێژینەمان لەگەڵ یەكێتی دەكەین‌و پتەوكردن‌و پەرەپێدانی، بەگرنگیی قۆناغەكە، دەزانین. هیواشیان خواست، پەیوەندیی هەموو لایەنە سیاسییەكان لەپێناوی یەكڕیزیی‌و یەكخستنی نێوماڵی كوردستان، پتەوبكرێ.

 216 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*