سەرەکی » مانشێت » شەراكەتی راستەقینە لە بڕیاردان ‌و راپەڕاندنی ئەركەكاندا

راگەیەنراوی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی:

شەراكەتی راستەقینە لە بڕیاردان ‌و راپەڕاندنی ئەركەكاندا

سەعات (11)ی پێشنیوەڕۆی (13ی شوباتی 2019)، بەسەرپەرشتی هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی‌و بەئامادەبوونی هەڤاڵ د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی، مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی كۆبوەوە.
تاوتوێكردن‌و هەڵسەنگاندنی پرۆسەی سیاسی‌و حوكمڕانی لە عیراق، دۆخی سیاسی‌و گفتوگۆكان بۆ رێكەوتنی سیاسیی نێوان یەكێتی‌و پارتی بۆ پرسەكانی پەیوەست بە بەغداد‌و كەركوك ‌و پێكهێنانی كابینەی حكومەتی هەرێم، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە بوون.
لەكۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە، كۆبوونەوەی (18ی شوبات)ی پەرلەمانی كوردستان بەندە بە ئیمزاكردنی رێكەوتننامەی سیاسی لەنێوان یەكێتی‌و پارتی، وەك یەك پاكێج بۆ هەرێم‌و بەغداد‌و كەركوك‌و پرسە نەتەوەیی‌و نیشتمانییەكان، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەندار بە پرۆسەی سیاسی‌و حوكمڕانی‌و بەدیهێنانی شەراكەتی راستەقینە لە بڕیاردان‌و راپەڕاندنی ئەركەكاندا. بۆ ئەم مەبەستە مەكتەبی سیاسی هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ رێكەوتنی سیاسی گشتگیر لەنێوان یەكێتی‌و پارتی دووپاتكردەوە.
دۆخی كەركوك‌و ناوچە كوردستانییە دابڕێنراوەكان بەوردی هەڵسەنگێندرا، مەكتەبی سیاسی پرسەكە، وەك پرسێكی نیشتمانیی‌و نەتەوەیی دەبینێ‌و بەرپرسیارێتیی هەموو هێزە كوردستانییە تێكۆشەرەكانە هەوڵی چارەسەركردنی دۆخی نائاسایی ئەو ناوچانە بدەن.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا ژیان‌و گوزەرانی خەڵك قسەو باسی لەبارەوە كرا، دووپاتكرایەوە پێویستە سامان‌و سەروەتی هەرێمی كوردستان بخرێتە خزمەتی دابینكردنی گوزەرانی باشترو خزمەتگوزارییەكان‌و ئارامی‌و ئاسایش بۆ خەڵكی كوردستان بەبێ‌ جیاوازی.

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا

لەهەولێر، لەڕێوڕەسمێكدا لەسەر بانگهێشتی كونسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لەهەرێمی كوردستان، بەئامادەبوونی ...