سەرەکی » وتار » لەتیف فاتیح فەرەج‌ » یادی ئەنفال و برایی بوون

خورجە

یادی ئەنفال و برایی بوون

1
ئایە كۆست و كەوتن و شكست كۆماندەكاتەوەیان نا، ئەوە بۆچی هەرگیز ئەو ئازارو برینانە نەبوونەتە هۆیەك تا پێكەوە بین، پێكەوە بون بەو مانایەی بە چۆكدا نەیەین و شكست نەخۆین، ساڵێكی ترو یادێكی تری ئەنفالە،یادكردنەوەی هەموو ئەو وەرزێرو گوندیانەی تەنها تاوانیان كورد بوون بوو، ئەوانەی لە بیابان كرانە ژێر خۆڵەوەو سیاسیەكانی كورد هەرزوو چیرۆكی ئەوانیان لە بیر كرد، ئەو ئازارو چیرۆكەی دەكرا ئێمە بەرێتە دیرۆكەوە، واتە ئەنفال بۆ هەتا هەتایە بخاتە پشتمانەوە،لە بەردەم ئەو یادەداین و پێویستمان بە پێكەوە بوون و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێیە، لاپەڕەیەك كە بە دەست و پەنجەی هەموومان نەخشەیی برایەتی لە سەربكێشین برایەتی بەو مانایەی
برا لە پشت برابێت
مەگەر قەزا لای خوا بێت

2
بۆ كوردی باشور هەموو كات پێكەوە بوون و برایەتی پێویستە برایەتی وادەكات بە سەر گرفت و كێشەكاندا زاڵ بین پێچەوانەی گیرفان كە هەمیشە دورماندەخاتەوە لە یەكتر پەندێكی پێچەوانەی پەندی سەرەوە لە زمانی كوردیدا هەیە دەڵێت « برامان برایی – كیسەمان جیایی « بێ‌ بوونی كیسە و گیرفان برایەتیەكە تێكناچێت، ئەمە هی ئەوە نیە پەندی لێوەربگرین، ئێستا كە لە بۆنەیەكی دیكەی ئەنفالداین، لە بەردەم یادكردنەوەیەكی دەسپێكی ئەو رۆژە تاریكانەداین، ئایە دەتوانین دەم و چاومان بشۆین و سوهرابی سوهپەری وتەنی بە شێوەیەكی تر لە ژیان و دنیاو دەورو بەر بڕوانین، دەتوانین یەكجار بە قسەی قانعی شاعیر بكەین كە دەیووت :
برابن غایەتان یەك بێ‌ برایی غایە یەك بوونە
ئەوی كۆمەك بە فیكرت بێ‌ لە هەر لابێ‌ براتانە

3
ئەوە چ قەدەرێكە نەیارو ناحەزەكانمان لە هەر كوێ‌ بۆیان بلویچ كۆمەڵكوژمان بكەن و بمانخەنە ژێر گڵەوە، عەگیدەكامنان بكەن بە داراو، ئافەرەتەكانمان لاقە بكەن، خریشمان چێژ لە كوشتن و لە ناودانی یەكتر ببینین، دەبێت كەی خەونی ئەحمەدی خانی و حاجی قادری كۆیی بێتە دی و ئەم چیرۆكی سڕینەوەی یەكترە كۆتای بێت و خەونەكەی مامەند كەركوكی شاعیرش بێتە دی كە دەڵێت:
واچاكە هەموو موتەحید و یەك دڵ و چابین
بۆیەك وەكو یەك دەستە عەینی برا بین
مەردانە لە بۆ مەقسەدی یەك پشت و پەنا بین
بەو شەرتە هەموو تابعی ئەحكامی خودابین
تاجوملە رەها بین لە دەست دوژمنی خونخوار
دڵنیام ئەو رۆژەی پێكەوە دەبین، ئەو رۆژە ئیدی لە ئەنفال و سڕینەوە ناترسین و دەبینە خاوەنی تاج و تەخت و بەختی خۆمان.

 266 جار بینراوە