سەرەکی » وتار » دوای 28 ساڵ لە ئەزموونی سەركەوتنی راپەڕین

دوای 28 ساڵ لە ئەزموونی سەركەوتنی راپەڕین

دێدەوانی یەعقوب / كۆیە

لەگەڵ ئەوەشدا لەمیژووی گەلی كوردا زۆر شۆڕش و یاخی بوون و راپەرینی چەكداری و جەماوەری دژ بە داگیركەرانی كوردستان بەرپاكراون و سەریان هەڵداوە، بەڵام هیچیان وەك ئەو راپەرینە جەماوەریەیی و چەكدارییەی باشووری كوردستان كە لە5ی ئاداری ساڵی 1991دا كراو،تا 20 ی هەمان مانگ تیشكی رزگارییەكی لە كەكورك شەقی داییەوە ، سەركەتوو نەبوونە و بەرهەم و ئەنجامیان نەبووە.
گەر چاوێكیش بە دیرۆكی ئەو شۆڕش و راپەرین یاخی بونانەی كورد دابەخشێنینەوە ،بۆمان دەردەكەوێ جگە لە هۆكار و فاكتۆرە دەرەكی و ناوچەییەكان یەك نەگرتوویی و نەبوونی یەك دەنگی كورد هەمیشە هۆكارە سەرەكیەكە بوو .
بەڵام لە راپەرینی خەڵكی باشووری كوردستاندا كۆدەنگی و یەكگرتوویی تەواو هەبوو، رەنگە بۆیەكەمجاربێ لە مێژووی خەباتی رامیاری و رزگاری نەتەوەی كورد ئەو كۆدەنگیە لەمەیدانی خەباتدا بوونی هەبووبێ .
خۆ ئەگەر بۆ پێش راپەرین بگەڕێینەوە دەبینین كە سەركردایەتی یەكێتی ئامادەكاری تەواوی كردبوو خۆڕێكخستن و خۆتەیاركردنی لە رووی راگەیاند بەتایبەتی رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان و ئینجا شانەكانی بروسك و شاڵاو و هاتنە خوارەی پێشمەرگە بە پارتیزانی و پەیوندی كردن بەسەرۆك جاشەكان و پێشمەرگەدابراو دێرینەكان و رێكخستنەكانی پێشووتر و دانانی وشەی نەهێنی بۆ شانەكان و هێزی پێشمەرگە و دیاری كردنی كات و شوێنی راپەرین ، بۆمان دەردەكەوێ كە دەكرا یەكێتی بە تەنیا جاڕی راپەڕین بدە و راپەرین بەرپا بكات، بەڵام وەك دەزانرێ سەركردایەتی یەكێتی و دووربینی مام جەلال بۆئەنجامی راپەرینەكە ئەوەیان نەكرد، بەڵكو ویستیان هەموو حزبە كوردیەكان لە بەرەی كوردستانی ئەوێ رۆژێ بەشداری راپەرین بكەن و دروشمە سەرەكیەكان و بانگەوازە گشتیەكانی ئەو سەرهەڵدانە بەناوی تەواوی بەرەی كوردستانی ییەوەبێ، بۆئەوەی تەواوی گەلی كوردیش هاوكاربێ و راپەرینەكە بەهی خۆی بزانێ . بێگومان هەرواشكرا و هەرواش سەركەتوو بوو راپەرین و بوو بە تاكە راپەرێنێك كە هەموو تێكڕایی كوردی یان بڵێین زۆرینەی هەرەزۆری كوردی لەگەڵبێ و هەمیش بەو هۆییەوە ئەنجامی هەبێ و بۆیەكەمجار كورد لە بەشێك لە پارچەكانی كوردستان تاڕادەیەك ئازادی ومافی خۆی وەدەستبخات .
كەواتە هەموومان كۆكین و رێكین لەسەرئەوەی كە، كەسەركەوتنی راپەرین هۆكاری سەرەكی یەك دەستی گەلی كورد بووە، بەڵام پرسیار ئەوەیە دوای 28 ساڵ لەو رووداوو وەرچەرخانە مێژووییە بریار بەدەستەباڵاكانی هەرێم سوودیان وەرنەگرتووە؟.
تا مامی گەورە لە گۆڕەپانەكەدا بوو نەك هەر ساڵانە لە یادی راپەریندا پێ داگری لەسەر یەك دەنگی كورد دووپات دەكردەوە ، بەڵكو بە كردەوە بەخۆشبوون لە بەشی یەكێتی و زۆرجار چاوپۆشین لە مافی یەكیتیەكان لە پێناو مانەوەی تەبایدا تا ڕادەیەی پێویست بۆ پێشهاتەكان یەكگروتوی كوردی دەپارست .
بەڵام بەداخەوە وەك لای هەموومان دیارە دوای مام چەترێكی كۆكەرەوە نییە تا درێژە بە ئەزموونی سەركەوتوی راپەرین و بەرهەمەكانی ئەو یەكگرتووییە بدات.

 71 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*