تیمێكی زانایانی ژاپۆنیی سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن كاربكه‌ن بۆ دووباره ژیاندنه‌وه‌ی ماموس.
ئه‌م هه‌واڵه‌ش له كاتێكدایه كه ئه‌و زانایانه ماوه‌یه‌كی زۆره خانه‌یه‌كی ماموسی خوریداریان له چه‌ند مشكێكدا ڕواندووهتهوه كه خودی ئه‌و جۆره ماموسه به ( یوكا) ناوزه‌دكراوه و به‌رله 28 هه‌زار ساڵ ژیاوه و پێشتر و له ساڵی 2011دا له ژێر خاكێكی به‌ستووی ناوچه‌یه‌كی سیبریادا دۆزراوه‌ته‌وه، ئێستاش ئه‌و خانانه‌ی كه به هۆی به‌سته‌ڵه‌ك و سه‌رماوه پارێزراوبوون و له ناو نه‌چووبوون نیشانه‌ی چالاكیی بایه‌لۆژیی له ناو له‌شی مشكه‌كاندا نیشانده‌ده‌ن.
(كی میامۆتۆ) ئه‌ندامی ئه‌و تیمه پسپۆڕه‌ی كار له‌سه‌ر ژیاندنه‌وه‌ی ئه‌و گیانله‌به‌ره ناوازه‌یه ده‌كه‌ن به ئاژانسی فرانس پریسی ڕاگه‌یاند: ئه‌و چالاكییه بایهلۆژییهی له‌و خانانه‌دا ده‌ستیپێكردووه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ساڵه، هێشتا چالاكیی خانه‌كه شتێكه و ده‌كرێت ڕووبدات و ده‌توانرێت دوباره چه‌ند به‌شێكی ئه‌م ئاژه‌ڵه دروستبكرێته‌وه».
میامۆتۆ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه» تا ئێستا توێژینه‌وه‌كان سه‌رنجیان خستووه‌ته سه‌ر شیكردنه‌وه‌ی ترشی ناوكیی به به‌ردبووه‌كان ، نه‌ك ئه‌وه‌ی بزانن چ به‌شێكی خانه‌كانی هێشتا كارده‌كه‌ن یان ده‌كرێت بخرێنه‌وه كار».
زاناكانی ئه‌و تیمه ژاپۆنییه مۆخی ئێسكی ئه‌و ئاژه‌ڵه وچه‌ند شانه‌یه‌كی ئه‌ندامییان ده‌رهێناوه كه له ماموسهكه ماوه‌ته‌وه و ماوه‌ی 28 ساڵه له‌ژێر به‌فر و به‌سته‌ڵه‌كی ناوچه‌یه‌كی سیبیریادایه و به ده‌رزی داویانه له خانه‌ی هێلكه‌دانی چه‌ند مشكێك، سه‌رنجیانداوه چه‌ند چالاكییه‌كی بیۆلۆژیی ڕووده‌ده‌ن به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌ر له كه‌رتبوونی ڕاسته‌وخۆی خانه ڕووده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ندێك نیشانه‌شیان دۆزیوه‌ته‌وه كه ده‌بنه ئه‌گه‌ری چاككردنه‌وه‌ی ترشی ناوكیی له‌ناوچوو.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا هه‌ندێك له پسپۆڕانی ئه‌و تیمه ژاپۆنییه له‌و بڕوایه‌دانین بتوانن ئه‌و ئاژه‌ڵه زه‌به‌لاحه زیندوو بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌و زیانه‌ی به‌ر توخمی خانه‌كان كه‌وتووه زۆر زۆرن و ڕێگه له به‌دێهێنانی ئه‌و ئامانجه ده‌گرن
ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه ڕه‌نگه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئه‌و زانایانه به فیڕۆ بچێت و نه‌توانن ئه‌و خه‌ونه‌یان بهێننه دی و ئاژه‌ڵێكی ماموس بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ژیان.
ماموسی خوریدار نزیكه‌ی 4 هه‌زار ساڵه به ته‌واوی قڕیتێكهوتووه و به بڕوای هه‌ندێك له‌پسپۆڕانی ژیانی گیانداران هۆكاری قڕتێكهوتنهكهشی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و ڕاوكردنی بێبه‌رنامه‌ی مرۆڤ بووه له‌و ناوچانه‌ی كه ئه‌و جۆره ئاژه‌ڵه‌ی لێبووه.
سه‌رچاوه: Reuters
1,049 جار بینراوە