سەرەکی » ئاراستە » شەرەکانی‌ شوباتی‌ 1988 ی‌ دۆڵی‌ جافەتی‌ و کشانەوەو دواتر ناونانی‌ بە ئەنفال

شەرەکانی‌ شوباتی‌ 1988 ی‌ دۆڵی‌ جافەتی‌ و کشانەوەو دواتر ناونانی‌ بە ئەنفال

عوسمان عومەر

بەشی‌ دووەم

کانی‌ موراد ـ ئەو کانیەبوو لە سەروی‌ یاخسەمەر کە بارەگای‌ جەنابی‌ مامجەلال و سکرتاریەتەکەی‌ و بیتەلی‌ ناوەندی‌ کەرتی‌ سکرتاریەتی‌ و بەدالەیەکی‌ سەربازی‌ بەهێڵ رکێشراو سەرەتا کاک پەرۆش و کاک ئالان کاریان لەسەر دەکرد، لەناوەراستی‌ ساڵی‌ ١٩٨٥ بنکەوبارەگامان لێ دامەزراند سەرەتا لەناوخەیمەدا بوین بەجەنابی‌ مامجەلالیشەوە تا تەواوکردنی‌ بارەگاکان بەسەرپەرشتی‌ کاک فەرەیدون، ماوەی‌ سالەکانی‌ ١٩٨٦ تا ١٩٨٨ دەتوانم بڵیم ٥٠ تا ٦٠ هێرشی‌ ئاسمانی‌ بە نوێترین جۆری‌ فرۆکە کراوەتە سەرتاسەری‌ ناوچەکە و بارەگاکانمان ودەشتوانم ئەوەبڵێم بەهۆی‌ شەپۆلی‌ رادیۆی FM گوێمان لە بێتەلی‌ فڕۆکەوانە بەعسیەکان دەگرت و ئەوەندە شارەزا ببوین شفرەکانیان بە ژمارەیەک یا ناونیشانیکی‌ نهینی‌ دەوت دەمانزانی‌ کوێ بۆردومان دەکرێ وبەبۆمبای‌ ناپالم وهێشویی ( عنقودی‌ ) هەرچەندە مفرەزەی‌ دژە ئاسمانی‌ بەسەرپەرشتی‌ کاک نەورۆز وچەند پیشمەرگەیەک دۆشکای‌ ١٢,٥ و١٤,٥ دیمترۆف,٢٣,٥ ملم لە زۆر شوین دانرابوو بەلام فڕۆکەکان هەرکاری‌ خۆیان دەکرد بەلام نەیان دەهێشت شوێن مەبەست بپێکێ.
هەرپاش جێگیر بونمان لە دۆڵی‌ جافەتی‌ رژێمی‌ تۆتالیتاری‌ رەفتار فاشی‌ تۆپبارانی‌ دەست پێکرد بۆ ناوچەکە و زیاتر بێزار کەر بوو لە زۆربەی‌ لاکانەوە تۆپی‌ قورسی پێوەدەناین وەک سورەقەلات، ماوەت، سوسێ، دوکان، ساردا و…. هتد . هەر لە سەرەتاشەوە وەک ناوچەیەکی قەدەغەکراو لە قەڵەم درا بوو بازگەکان و خالەکانی پشکنین زۆر توند بوون لەگەڵ خێزان و کەس وکاری پێشمەرگە و هاووڵاتیانی سیڤیلی دانیشتوی گوندەکان کە هاتوچوی شاریان دەکرد نەیان دەهێشت بە هیچ جۆرێ کەلوپەل و ئازوقە وخواردەمەنی پێداویستی رۆژانە بگاتە ئەو ناوچانە ئەوەش بار وگوزەرانی خەلکەکەی قورستر کردبوو بۆیە لە زۆربەی گوندەکان خەڵکەکە بەرە بەرە روویان لە شارەکان و ئۆردوگا زۆرە ملێکان دەکرد وگوندەکان تا دەهات چۆڵ دەبوون هەندێ خەلکی خۆراگرو ماڵە پێشمەرگە نەبێ لەوێ مابونەوە.
سەرەتای ساڵی نوێی ١٩٨٨ لە سەرتاسەری جیهان Happy new year یان لەیەکتری دەکرد ئەوانیش بە تۆپی قورس تۆپبارانی ناوچەکە وئێمە و خەڵکە سیڤیلەکە کە لەقەد پاڵەکان شوێنی حەوانەوە وەک پەناگا بۆ خۆپاراستن ساز کردبوو کرد .. هەر لە ومانگەدا پەیتا پەیتا هەواڵ لە رێکخستنەکان و مەلبەندەکان و هێزەکانی خوارەوەمان و هەندێکیان لە رێکخستنەکانی ناو سوپا و هەندێکی بەنامەی تایبەت بۆ ناوەندی کۆمەڵەو شۆرشگێران و هەندێکی بۆ سەرکردەو فەرماندە سەربازیەکان دەهات و ئەوانیش بە بێتەل و بەشفرە بۆ بێتەلەکەی کاک نەوشیروان و ئێمەش هاوکاریمان دەکردن لە وەرگرتن چونکە جەنابی مام لە گەشتێکی دا بوو لەدەرەوەی ووڵات هەموو سەرچاوەکان جەختیان لەوە دەکردەوە کە ڕژێمی بەعس بە نیازی هێرشێکی بەربڵاوە بۆ سەرکردایەتی ی ن ک و دەرکردنیەتی لە ناوچەکە چونکە تا دەهات سوپای پاسداران لە ناوچەکانی ئێمە نزیک دەبونەوەو ببوە ناوچەی جەنگی و سوپای پاسداران لە هێرشەکانیان زەبری کوشندەیان لە سوپای عیراق دەدا و ناوچەیان لێ داگیر دەکردن ترسیشیان لەو هاوکاریەی نێوان ی ن ک و ئێران لێ نیشتبوو ئەو ناوچەیەیان لە دەست بچی عیراقیش بیری لەوە دەکردەوە ئەوناوچەیە بکاتە هێڵێ یەکەمی بەرگری بەهێزبێ بۆ پاراستنی بەنداوی دوکان ورانیە و قەڵادزێ هێڵی دووەمی بەرگری لە هەیبەت سولتان بێ لەبەر کەرکوک، بەبڕوای من هەر زوو سەرکردایەتی ئەوەی خۆێندبۆوە کە ئەو هێرشە هەر ئەنجام دەدرێ بۆیە هەندێ لە بارەگاکان کەل وپەل و ئەرشیفی ناردەوە سەر سنور و ئیزگەیەکی یەدەگی ناردە دۆلەکۆگ.
کاک نەوشیروان و ئەندامانی مەکتەبی عەسکەری و فەرماندەکان و ئەندامانی م . س و سەرکردایەتی سەرپەرشتی زۆربەی بەرەکانی‌ شەریان دەکرد کە درێژیەکەی نزیکەی ٤٠ کم دەبوو، مانگی شوبات هات و دیسان زانیاریەکان چڕبونەوەو جەختی ئەو هێرشە بەربڵاوەی دەکردەوە و کاک نەوشیروان بەهۆی ئەوەی سەرچاوەی تایبەتی زانیاری خۆی هەبوو دلنیا بوو کە ئەو هێرشە ئەنجام دەدرێ و لە بیرەوەریەکی ترم دا ئاماژەم بەوە داوە کە لە شەرەکانی قەیوان – ماوەت هەر مەلبەندە ٢٠٠ پێشمەرگەیان دەناردە سەرکردایەتی وەک یەدەگ لەبەر هێرشی لەناکاوی دوژمن و بروسکەی تر کرا مەلبەندەکان هێزی زیاتر بنێرن دوای ئەوەی کە روونبۆوە کە سوپای عیراق هێزەکانی فەیلەقی ١ و ٥ و قواتخاسەو ومغاویری لیواکانی ٦٥ و ٦٦ و بەشێک لە گاردی کۆماری و چەندین فیرقە ولیوای پیادەو چەندین فەوجی سوک لە بادینان و ناوچەکانی دەوروبەرمان مۆڵ دەدا و سەرەڕای چەندین کەتیبەی تۆپخانەی قورس و دوور مەوداو چەندین کەتیبەی هاوەنات و کاتیوشای چلی و دەبابەو زرێپۆش و تۆپی ١٠٦ ملم بە پێی مەزەندە هێزەکانی دوژمن خۆیان لە زیاتر لە ١٠٠ هەزار سەربازو جاش دەدا لەبەرامبەردا ی ن ک زۆربەی هێزە چالاک و شەرکەرەکانی وەک تیپی/١٢ی سۆران و ت/١٩ی کۆرەک و ١٧ ی زمناکۆ و ٣١ ی سلێمانی و ٤٣ی ئاسۆس و٤٧ ی پیرەمەگرون و٦٣ ی جوتیاران و ٣٧ ی شارباژێرو ٥١ ی گەرمیان و ٥٣ ی شێروانەو٥٧ ی سەگرمەو ٥٩ ی حەمرین و ٧٨ ی کاروخ و ٧٤ ی بالەک و ٨٦ ی دەشتی هەولێرو ٨٧ ی قەرەچوخ و٩٣ ی کۆیەو ٩٩ ی بیتوێن و ٢١ ی کەرکوک و ٢٥ ی خاڵخاڵان و چەند تیپێکی تر و دەستەو مەفرەزەکانی فەرماندەکان و تیپی پارێزگاری و تۆپخانەی شۆرش و هەندێ لە هێزی سۆسیالیست و پاسۆک خرابونە ئامادەباشیەوە بۆ هەر هێرشێک پلنگ ئاسا بەرەنگاریان ببنەوە، زانیاریەکان زیاتر وورد دەبونەوە کە رۆژی هێرشەکە نزیک بۆتەوە و وەک جەنگێکی دەرونی بوو لەگەڵ هێزی پێشمەرگە دەکرا ناو بەناو هێرشێکی بچوک دەکرا و بەتوندی وەڵام دەدرایەوە و دەشکێنرا، تۆپبارانیش بەردوام و چڕ وەک حەبی گولاج سێ ژەمە.لە بۆسەیەک دا دەستەیەک پێشمەرگە لە سەرڕێگای دوکان سلێـمانی لەکاتی پەرینەوە بۆ بەری سەرکردایەتی لە هێزێکی سەربازیان دابوو کە فەرماندەی فەیلەقی یەکی ئەوکات هاشم سولتان و نەزار خەزرەجی لەو قافلەیەدا کەبۆ بەسەرکردنەوەو ئیستیتلاع بین بەرەو دوکان بەلام لەلایەن خۆفرۆشێکەوە ئاگاداری کردبونەوە کە بۆسەیان بۆ دانراوە نەڕۆن بەگوێیان نەکردبوو تا لە پێشەوەی قافڵەکە درا و بووەهۆی گیرانی نەقیبێک و چەند سەربازێک و کوژرانی هەندێکی تر .

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لە رێی كوردستانی «نوێ»وە بەهەمووان رادەگەیشت

دێدەوانی یەعقوب / كۆیە ڕەنگە ئەگەر هەر كەس كە وێنەی ...