سەرەکی » مانشێت » بۆچوونی یەكێتی لەبارەی كۆبوونەوەی سێقۆڵییەوە

بۆچوونی یەكێتی لەبارەی كۆبوونەوەی سێقۆڵییەوە

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: هەركاتێك رێكەوتنەكەی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ئیمزا كرا، دەتوانین كۆبوونەوەی دووقۆڵی و سێقۆڵی و زیاتریش بكەین.
لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: پاش ئەوەی لە میدیاكان بڵاوكرایەوە كە گوایە گۆڕان داوای كۆبوونەوەی سێقۆڵی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەكات، ئێمە وەكو یەكێتی رایدەگەیەنین «هەركاتێك رێكەوتنمان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ئیمزا كرد، دەتوانین كۆبوونەوەی دووقۆڵی و سێقۆڵی و زیاتریش بكەین».

 127 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*