سەرەکی » ئابووری » لە مانگی رەمەزاندا رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخ دەكـرێت

لە مانگی رەمەزاندا رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخ دەكـرێت

یەکەی ئابووری

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی خۆراك رایدەگەیەنێت، چاودێرییەكانمان بۆ ریگریكردنی لە بەزبوونەوەی نرخ بەردەوامە، بەرزبوونەوەی نرخی خورماش لەدەستی ئێمەدا نییە.
سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی خۆراك بە PUKmedia ی راگەیاندوە: ئێمە وەكو بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و بازرگانی خۆراك هەموو ساڵێك پێش هاتنی مانگی رەمەزان نرخی سەرجەم كاڵا و پێداویستییەكان لە بازاڕەكاندا وەردەگیرین.
دواتر لەمانگی رەمەزاندا بەراوردی نرخەكان دەكرێن هەر جێگەیەك بەبێ هۆكار نرخی بەرزكردبێتەوە، ئەوا دوكانەكەی پێ دادەخەین.
سەبارەت بەبەرزبوونەوەی نرخی خورما بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی خۆراك وتی: گرانبوونی نرخی خورما پەیوەندی بە هاتنی مانگی رەمەزانەوە نییە، پێش هاتنی مانگی رەمەزانیش حكومەتی عیراقی و وەزارەتی كشتوكاڵ، بڕیارێكی دەركرد بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی خورما لە وڵاتی ئێرانەوە، لەئێستاشدا خورمای عیراقی بەوشێوەیە بەشی ناوخۆ ناكات.
وتیشی: «بەهۆی ئەوەی خواستێكی زۆریش لەسەر كڕینی خورما هەیە لای هاووڵاتیان بۆیە نرخەكە بەرزبووەتەوە».
سۆران عەبدولغەفور ئاماژەی بەوەشكرد، چاودێرییەكانیان بەردەوامە و بەدەر لە نرخی خورما، نرخی هیچ خۆراكێك بەرز نەبووەتەوە.
هاوکات، گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، زیاتر له‌مانگێكه‌ حكومه‌تی‌ عیراق بڕیارێكی‌ ده‌ركردوه‌ تایبه‌ت به‌قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هاورده‌كردنی‌ خورمای‌ ئێرانی‌، بڕیاره‌كه‌ش گه‌یشتۆته‌ هه‌رێم و پێوه‌ی‌ پابه‌ندین، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌نادرێت خورمای‌ ئێرانی‌ هاورده‌ی‌ بازاڕه‌كان بكرێن، ئه‌وه‌ش بۆته‌ هۆی‌ به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ خورما.
ئه‌وه‌شی‌ روونكرده‌وه‌، «ئێستا كه‌ مانگی‌ ره‌مه‌زانه‌ خه‌ڵك زۆر خورما بۆ خواردن به‌كارده‌هێنێت و خواستی‌ زۆری‌ له‌سه‌ره‌، هاوڵاتیانیش واده‌زانن هۆكاری‌ به‌رزبونه‌وه‌كه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ هه‌یه‌».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بازرگانیی نێوان ئەمریكا‌ و چین

لیو خە، جێگری سەرۆك وەزیرانی چین، بە میدیا رەسمیەكانی وڵاتەكەی ...