وار ئۆف زه ویل بووه پاڵه‌وانی دووه‌م قۆناغی پاڵه‌وانێتی گه‌وره‌ی ئه‌سپسواری ئه‌مریكا كه له گۆڕه‌پانی بیملیكۆی ویلایه‌تی ماریلاند به‌ڕێوه‌چوو.
دووه‌م قۆناغی پێشبڕكێی ئه‌سپسواری تاجی ئه‌مریكا به پێشبڕكێی برێكنیس ناسراوه كه به‌یه‌كێك له به‌ناوبانگترین پێشبڕكێكان داده‌نرێت.
ئه‌سپی وار ئۆف زه ویل كه تایلۆر گافالیۆنی ئه‌سپسوار سه‌ركردایه‌تی ده‌كات له قۆناغی یه‌كه‌م به‌هۆی ئه‌و ئاستهنگیهكهی بۆی دروستكرا نه‌یتوانی له‌پێشبڕكێی كنتاكی پله‌كانی پێشه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت.
به‌وڵام له‌م قۆناغه‌دا توانی پێش سه‌رجه‌م ئه‌سپه‌كانی تر بكه‌وێت و پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت.
له قۆناغی یه‌كه‌م كه به پێشبڕكێی كنتاكی دێربی ناسراوه ماكسیمۆم سیكیوریتی ئاسته‌نگی بۆ چه‌ند ئه‌سپێك دروستكرد به‌هۆی ئه‌مه‌ش له پێشبڕكێكه دوورخرایه‌وه‌و وار ئۆف زه ویلیش زۆرترین زیانی پێگه‌یشت.
به‌ڵام له‌م قۆناغه توانی قه‌ره‌بووی ئه‌و شكسته بكاته‌وه‌و به شایسته‌یی ببێته پاڵه‌وان و یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن به مارك كیسی راهێنه‌ری ببه‌خشێت.
233 جار بینراوە