چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هه‌واڵێكیان له‌سه‌ر سێرجیۆ رامۆسی كاپتنی یانه‌ی شاهانه بڵاوكرده‌وه كه هانده‌رانی یانه‌كه‌ی توشی شۆك كردوه.
سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پڕۆگرامی ته‌له‌فزیۆنی چیگرینیتۆ كه‌به‌ناوبانگترین به‌رنامه‌یه له ئیسپانیا كه رایگه‌یاند سێرجیۆ رامۆس ئاره‌زوو ده‌كات ریزه‌كانی ریاڵ مه‌درید جێبهێڵێت.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ش چه‌ندین لایه‌نی تر هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكردهوهو كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه رۆژنامه‌كان باس له گرنگی دانی یۆڤانتۆس و مانچسته‌ر یونایتد ده‌كه‌ن به تواناكانی ئه‌و یاریزانه.
دواجاریش رۆژنامه‌ی ماركای به‌ناوبانگترین رۆژنامه‌ی ئیسپانیا هه‌واڵه‌كه‌ی دوپات كرده‌وه‌و بڵاویكردۆته‌وه رامۆس به جدی بیر له جێهێشتنی ریاڵ مه‌درید ده‌كاته‌وه.
ماركا ئاشكرای كردوه رامۆس له‌گه‌ڵ فلۆرنتینۆ پێرێز به ئاماده‌بونی باوكی و براكه‌ی كۆبۆته‌وه‌و به سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندوه ده‌یه‌وێت ئه‌م هاوینه ركابه‌ریه‌كی نوێ تاقیبكاته‌وه.
ماركا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه هه‌ردوو لایه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتون كه گفتوگۆی زیاتر بكه‌ن تا ده‌گه‌ن به باشترین بژارده بۆ رامۆس و ریاڵ مه‌درید.
له‌لایه‌كی تره‌وه رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا راپرسیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه‌ی رامۆس له نێو هانده‌رانی ریاڵ مه‌درید كردوه‌و له‌سه‌دا 76ی هانده‌ران داوایان كردوه رێگه نه‌درێت ئه‌و یاریزانه له یانه‌كه بڕوات.
23 جار بینراوە