سەرەکی » هەمەڕەنگ » یەكەم فیلمی سینەمایی هەردی قەرەداخی

ماتۆڕ

یەكەم فیلمی سینەمایی هەردی قەرەداخی

ماتۆڕ دەبێتە ناونیشانی یەكەم فیلمی سینەمایی هونەرمەند هەردی قەرەداخی كە لەئێستادا وێنەگرتنی فیلمەكە تەواو كراوە‌و لەقۆناغی پۆست پرۆداكشندایە.
هەردی قەرەداغی وەك دەرهێنەر‌و سینارست ‌و خوێندكاری كۆلێجی هونەرەجوانەكانی زانكۆی سلێمانییەو بەهاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەك لەخوێندكارەكانی بەشی فیلمسازی لەچەند رۆژی رابردوودا فیلمی ماتۆڕی وێنەگرت ‌و ئێستا لەقۆناغی پۆست پرۆداكشندایە.
لەبارەی سیناریوی كارەكەوە هەردی رایگەیاند »فیلمەكە باس لە ژیانی سەختی ژنە كریكارێكی بیانی دەكات لە كوردستاندا، كە لەڕۆژی جیهانی كرێكاراندا پیاوێك ئەم ژنە نیپاڵییە دەكاتە دیاری رۆژی لەدایكبوونی خێزانەكەی ‌و كێشە‌و گرفتەكان لەوێوە دەستپێدەكات».
وتیشی: »ئەوانەی لەم فیلمەدا كاریان كردووە بەسوپاس ‌و پێزانینەوە خوێندكارانی بەشی فیلمسازین جگە لەخانمە ئەكتەری نیپاڵی (بینیتا) كە وەك ژنە ئەكتەرێك رۆڵی سەرەكی دەگێڕێت. هەروەها بەسوپاسەوە پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی لێكردین بۆ تەواوكردنی كارەكانمان».
فیلمی ماتۆر نواندنی هونەرمەندان (ئاكام ئەنوەر، لیلیان ئەمیر، بینیتا)یە‌و وێنەگرتنی (رێباز موتابچی)‌و ستافی هونەری ‌و تەكنیكی پێكهاتوون لەهونەرمەندان (نەهرۆ عەبدوڵڵا، ئاوارە عومەر، كاوە كافرۆشی، عەتا حەمەساڵح، هیوا دۆكیومێنت، گوڵان بەكر، تاریق خەیات، بەرزان عیسمەت، دڵشاد حەمە عەلی، بژوێن خالید).

عەتا حەمەساڵح

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سیمپۆزیۆمی سەرگەڵو بەڕێوەدەچێت

پایتەختی رۆشنبیریی لە پێشوازی شێوەکاراندا ئەمڕۆ سێشەممە 20/8/2019 یەكەمین ڕۆژی ...