سەرەکی » هەواڵ » لاهور شێخ جەنگی: ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك

ئاسۆ مامەند: چارەسەری کێشەکانی كەركوك

لاهور شێخ جەنگی: ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك

كەركوك، عومەر غەریب

دوێنێ لەبارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە كەركوك، رێوڕەسمێكی شایستە بۆ یادی دامەزراندنی یەكێتی و هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمەكەدا كە ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و لێپرسراوانی یەكێتی و جەماوەرێكی بەرچاو ئامادەیبوون، ئاسۆ مامەند لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوك رایگەیاند: لەم یادەدا دووپاتیدەكەینەوە كە كار دەكەین بۆ چارەسەری كۆی كێشەكانی پەیوەست بە كەركوك لەهەموو ئاستەكاندا، وتیشی: هیوادارین هەندێ لایەن دووربكەونەوە لەموزایەدەكردن بەسەر پرسی كەركوكەوە بۆ ئەوەی هەموو لایەك بتوانین چارەسەر بۆ كێشەكانی كەركوك دابنێین.
هەروەها لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند: هەندێ لایەن رۆژانە لەناو كۆشك و تەلارەكانیانەوە فرمێسك دەڕێژن بۆ كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان و پەیامی ئاگرین لەوبارەیەوە دەدەن، وتیشی: ئەو لایەنە ئامادەبووە لەگەڵ حەشدی شەعبـی لەموسڵ دەست تێكەڵ بكات و پارێزگارێك كەسەر بەحەشدی شەعبیە بۆ موسڵ دابنێت و جێگرەكەشی بۆ خۆیان بێت، بەڵام ئامادە نین دەست بخەنە ناو دەستی كورد لە كەركوك. راشیگەیاند: داوا لەو لایەنە دەكەم كە واز لەموزایەدەكردن بهێنێت. وتیشی: بەسە تەخوینكردنی یەكێتی، ئاماژەی بەوەشدا «لە 16ی ئۆكتۆبەر ئێمە لەگەڵ كەركوكییەكان ماینەوە و باجیشمان دا، بەڵام چیتر ئەم تەخوینكردنە قبوڵ ناكەین بەرامبەر یەكێتی و خوێنی شەهیدەكانمان بكرێت، ئەگەر بەڵگەتان هەیە، بەڵگەكان بخەنەڕوو بۆ میللەتەكەمان و ئاشكرای بكەن كێ خیانەتی كردووە؟.

print

 65 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*