سەرەکی » هەواڵ » پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەڕێزان/ لە مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بە بۆنەی (44)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین، هیوادارین لە خەبات و خزمەت بەردەوام بن لەپێناوی بەدیهێنانی مافە رەواكانی گەلەكەمان.
هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكە بە گشتی لە هەلومەرجێكی هەستیار و پڕ گۆڕانكاریدایە، بۆیە ئەركی سەرجەم هێز و لایەنە نیشتمانپەروەرەكانە شان بدەینە بەر بەرپرسیارێتی قۆناغەكە و ئایندە و چارەنووسی گەل و نەتەوە و بەرژەوەندییە باڵاكانی كوردستان، لە سەرووی هەموو شتێكەوە ببینین.
ئومێدەوارین ئەو یادە هاندەری یەكدەستی و تەبایی ناوخۆی حزبە تێكۆشەرەكەتان و هەوێنی زیاتری یەكگوتاریی سیاسی و هاوپەیمانیی راستەقینە و كاری هاوبەشی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانیش بێت بۆ پتەوكردنی پایەكانی ئەزموونەكەمان و پاراستن و بەدیهێنانی دەستكەوتی زیاتر بۆ گەلەكەمان.
جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن.

مەكتەبی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان

print

 35 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*