سەرەکی » راپۆرت » ئاماده‌کردنی : ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا » هەڵوێستی فەرمی حکومەتی چین بەرامبەر بە جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین

هەڵوێستی فەرمی حکومەتی چین بەرامبەر بە جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین

لە ساڵی 2018 ەوە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جەنگی بازرگانی لە دژی کۆمەڵێک دەوڵەتی جیهان راگەیاندووە، لەناویشیاندا چینیش رووبەروی ئەم جەنگە بوەوە. حکومەتی ئەمریکا بڕیاریدا کە کە گومرگێکی زۆر بەسەر کۆمەڵێک شمەک و کاڵای چینیدا بسەپێنێت، کە بەهایان دەگاتە نزیکەی 200 ملیارد دۆلاری ئەمریکی، جگە لەوەش بڕیاریدا کە بڕی 25% بەسەر تەواوی کاڵاو شمەکە چینییەکان بسەپێنێت، کە کۆی گشتی دەگاتە نزیەکی 200 ملیارد دۆلار.

لە مێژوودا وێنەی نەبووە
ئەو جەنگە بازرگانییەی کە ئێستا حکومەتی ئەمریکا لە دژی چین بەرپایکردووە، جەنگێکی زۆر گەورەیە و لە مێژوودا وێنەی نەبووە، هەروەها ئەم جەنگە بۆتە هۆی ئەوەی کە زەرەر و زیانێکی گەورە بە کۆمەڵێک شـمەکی پیشەشازی و بازرگانی بگەیەنێت. لەلایەکی تریشەوە بۆتە رێگر لەبەردەم باشبوونەوەو گەشەپێدانی ئابووری جیهانی و لە هەمانکاتیشدا بۆتە هۆی شڵەژان و پشێوییەکی گەورە لە بازاڕی جیهانیدا.

زەرەری بۆ هەموان هەیە
ئەم جەنگە کاریگەری خراپیشی هەیە بۆسەر کۆمپانیا ڤرە رەگەزەو گەورەو جیهانییەکان، بەهەمانشێوەش کاریگەری خراپیشی دەبێت بۆ کۆمپانیا بچووکەکان. لەهەمووشی خراپتر، بەکارهێنەری جیهانیشیش زەرەرمەندی سەرەکی دەبن لەم جەنگەدا، لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە، کە ئەم جەنگە نەک سوود بەڵکە زەرەر بە بەرژەوەندییەکان و گەلی ئەمریکا گەیاندووە.

دوو گەورە زلهێزی ئابووری جیهان
پەیوەندی بازرگانی و ئابووری نێوان ئەمریکا و چین کە دوو زلهێزی گەورەی ئابووری جیهانن، گرنگی زۆری هەیە بۆە هەردوو وڵات، لەهەمانکاتیشدا رۆڵێکی بەرچاویشی هەیە بۆسەر پێشكەوتن و بەهێزکردنی گەشەسەندنی ئابووری جیهان. لە راستیدا دەبوایە لایەنی ئەمریکی هەوڵیبدایە لەگەڵ لایەنی چینی پێکەوەکار و هەماهەنگیان بکردایە بۆ پێشكەوتن و گەشەپێدانی ئابووری جیهان، کەچی بەپێچەوانەوە ئەمریکا لەجیاتی هەماهەنگی، جەنگێکی ئابووری گەورەو تاک لایەنانەی دژی شمەک و کاڵای چینی راگەیاندا، بەبێ ئەوەی هیچ گوێ بداتە ئامۆژگاری و دەستپێشخەری خەڵکانی تر، بەم جەنگەش ئەمریکا هەموو ئەو رێکەوتنانەی پێشێلکرد، کە پێشتر هەردوولا لەسەری رێککەوتبوون، ئەمەش لەکاتێدا هەموو وەخت چین بە رۆحێکی راستگۆیانە و دلسۆزانەوە، مامەڵەی لەگەڵ ئەمریکا دەکرد و راوێژی پێدەکردن و گوێی بۆ داخوازییەکانی دەگرت.

چین جەنگی بازرگانی ناخوازێت
چین جەنگی بازرگانی ناخوازێت، بەڵام لەهەمانکاتیشدا لەم جەنگەش ناترسێت، گەر کەسێک بیەوێت پەلامارمان بدات و لەبەردەم ماڵمان تەقەمان لێبکات، ئەوا بەدڵنییایەوە ئێمە هەتا دوا هەناسەمان بەرگری لە خۆمان دەکەین. هیچ کاتێک چین تەسلیمی فشاری دەرەکی نابێت، هەروەها هێز و توانایەکی گەورەشی هەیە ، بۆئەوەی بەرگری لە مافە رەواکانی بکات.

چین بەرگری لە ڤرە جەمسەری جیهانی دەکات
لەم کاتەدا ئەو رێوشوێنانەی کە چین بەرامبەر بەم تەنگەژەیە گرتوویەتیە بەر، تەنها بەرگری لە مافە رەواکانی خۆی ناکات، بەڵکە بەرگری لە جیهانی ڤرە جەمسەریی و سیستەمی بازرگانی ئازاد دەکات لە جیهاندا.
هەمیشە لایەنی چینی پێی وایە سەپاندنی گومرگی زیادە، هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات، هەروەها جەنگی بازرگانیش، زەرەری بۆ خۆیان و لایەنی تریش دەبێت . هەربۆیە هیوادارین کە لایەنی ئەمریکیش، لەگەڵ لایەنی چینی کار بکات، بۆئەوەی بتوانن بگەنە رێکەوتنێکی هاوبەش، لەسەر بنەمای رێزگرتنی یەکتریی و بەرژەوەندی هەردوولا بپارێزێت و وەفاداریش بۆ ئەو رێکەوتنانەی تێدابێت، کە هەردوولا لەسەری رێکدەون.

ئابووری چین تۆکمەو بەهێزە
ئابوروی چین خاوەنی هێز وتوانایەکی بەهێزو تۆکمەیە، لەهەمانکاتیشدا باوەڕی تەواومان بە خۆمان هەیە و دەتوانین رووبەروی هەموو ترس و هەڕەشەیەکی دەرەکی بینەوە. راستە رێوشوێنە گومرگییەکانی ئەمریکا لە ئێستادا کەمێک کاریگەری خراپی بۆسەر چین دەبێت، بەڵام چین خاوەنی توانایەکی بەهێزەو دەتوانێت بەسەر ئەم تەنگژەیەدا سەربکەوێت.

هێز و تواناکانی چین
لەئێستادا چین خاوەنی سیستەمێکی پیشەشازی بەهێز و گەورەیە، هەروەها خاوەنی توانایەکی گەورەی داهێنەرانەی تەکنەلۆژیی گەشەسەندووە و خاوەنی گەورەترین چینی ناوەڕاستە» ئەوانەی کە داهاتییان مام ناوەندییە» لە جیهاندا، لەهەمووشی گرنگتر خاوەنی گەورەترین بازاڕی بەکارهێنەری جیهانە. لەهەمانکاتیشدا باوەڕی تەواومان بە داهاتوو و ئایندەی ئابووری چین هەیە، بەردەوامیش دەبین لەهەنگاوەکانمان بۆ چاکسازی و کرانەوەو گەشەسەندی ئابووری ، بەپێی ئەو نەخشە رێگایەی خۆمان بێت، ئابووری چینی بەردەوامە لە گەشەسەندن و بوژانەوەی بەردەوام.
چین بە ورەیەکی بەرز و تۆکمەوە، بەردەوامە لە چاکسازی و کرانەوەی بەرووی جیهان، بە خۆشحاڵییشەوە پێشوازی لە کۆمپانیا جیهانیەکان دەکەین، کە دەیانەوێت سەرمایەگوزاری زیاتر لە چین دا بکەن، هەروەها بەردەوامیشین لە دروستکردنی رەوشێکی باشتر بۆ سەرمایەگوزاری و کاری بازرگانی، کە تێیدا ئارامی و عەدالەت و شەفافیەتی زیاتر ، بۆ سەرمایەگوزارە بیانییەکان مسۆگەر دەکات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

کورد بە گەرمی پێشوازیی لە ئەمریکا کرد و بە ساردیش ماڵئاوایی لێکرد

بریارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا تەواوی جیهانی تووشی سەرسامیکرد و ...