سەرەکی » هەمەڕەنگ » موعین ئەسفەهانی،دەنگێکی گەرم و سەدایەکی ئاوریشمی

لەپایتەختی رۆشنبیریی چەندین گۆرانی فارسی و کوردی پێشکەشی هەوادارنی کرد

موعین ئەسفەهانی،دەنگێکی گەرم و سەدایەکی ئاوریشمی

سەعات 8ی شەوی سێیەم رۆژی جەژن 6/6/2019، بە سپۆنسەری دەزگای میدیایی کوردسات و زێڕین تراڤڵ کۆنسێرتی موعین ئەسفەھانی ھونەرمەندی ناوداری فارس، لەشانۆی رۆمانی لەسلێمانی بەڕێوەچوو.
لەو کۆنسێرتەدا کە بەئامادەبوونی زیاتر لەچوار ھەزار کەس بەڕێوەچوو، موعین ئەسفەهانی جگە لەگۆرانی فارسی، گۆرانی کوردیشی پێشکەشی ئامادەبووانی کۆنسێرتەکەو هەوادارانی کرد.
هەر لەم کۆنسێرتەدا جگە لەئاشقانی دەنگی موعین لەناوخۆی ھەرێمی کوردستان، لەوڵاتانی دراوسێشەوە ھەوادارێکی زۆر لەکۆنسێرتەکەدا ئامادەبوون.
هەروەها شەوی دواتر هونەرمەند موعین ئەسفەهانی لەئوتێل های کریست ئاهەنگێکی گۆرانی و میوزیکی بۆ هەوادارانی دەنگی سازکرد و لەو ئاهەنگەشدا چەندین گۆرانی کوردی و فارسی پێشکەشکرد.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چەند بەرهەمێک تۆمار دەكەن

هەردوو هونەرمەند رێبین جەمال و دەرباز شێرزاد پێكەوە چەند بەرهەمێكی ...