سەرەکی » ئابووری » داوای دیاریكردنی نرخی مریشك دەكرێت

داوای دیاریكردنی نرخی مریشك دەكرێت

لەسەر دیاریکردنی نرخێکی هاوبەش بۆ خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان و هاووڵاتیان داوایەک ئاراستەی حکومەتی هەرێم دەکرێت.

800 کێڵگەی پەلەوەری
نازم عبدووڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی سلێمانی راگەیاندوە، دەمانەوێت حکومەتی هەرێم کارێک بکات بۆ رێکخستن و دیاریکردنی نرخی مریشک لە بازاڕەکان و لە کێڵگە پەلەوەریەکاندا بە جۆرێک نە هاووڵاتیان نرخیان لەسەر گرانبێت نە خاوەن کێڵگەکانیش زیانی زۆر بکەن، بۆ ئەوەی بەردەوامبن لە بەرهەم هێنانی بەرهەمی ناوخۆی.
وتیشی: »داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین کە لە هەر پارێزگایەک نوسینگەیەکی تایبەت بە کێڵگە پەلەوەریەکان دابنێت بۆ وەرگرتنی مریشک لەکێڵگەکان و دیاریکردنی نرخی مریشک لە هەر چوار وەرزی ساڵدا ئەو نوسینگەیە مریشک بخاتە بازاڕەوە بەیەک جۆر نرخ تا ئەوەندە نرخ لەسەر هاووڵاتیان گران نەبێت و یاری بە نرخ نەکرێت».
لەئێستادا 800 کێڵگەی پەلەوەری لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەیە کە 12000 هۆڵی بەرهەم هێنانی مریشک لەخۆ دەگرێت.
چاودێری بازرگانی دیاریکردنی نرخ بەکارێکی باش ناودەبات رایدەگەیەنن هەمولایەک دڵنیادەبن لە جێگیری نرخ.

نرخ جێگیر بکرێت
سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگه‌یاندوە، دیاریکردنی نرخ کارێکی باشە، ئێمە پشتیوانی لەو داوایە دەکەین چونکە ئەوکاتە ئێمەش دڵنیا دەبین کە نرخ جێگیرەو هاووڵاتیان نرخیان لەسەر گران نابێت».
وتیشی: »ئێمە پێشتریش هەوڵمانداوە کە نرخ جێگیر بکرێت، بەڵام تائێستا نەکراوە بۆیە هەر کاتێک بکرێت بە هاوکاری حکومەت و دانانی میکانیزمێکی گونجاو ئەوا کارێکی زۆر باش دەبێت».
بەوتەی جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان، نرخی بەرهەمهێنانی مریشک 2250 دینارەو ئەو نرخەش بڕی تێچوی مریشکە، بەڵام کاتێک دەفرۆشرێتەوە لەناو کێڵگەکان بە 1600 دینار یان کەمتر و لە بازاڕیشدا بە 1700 یان دوو هەزار دەفرۆشرێت.

پێدانی قەرزی درێژخایەن
هاوکات سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، رێکخستنەوەی نرخ دەبێت کاری بۆ بکرێت و حکومەت ھاوکاربێت.
سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند: ریكخستنی نرخ دەبێت سەربرخانەكان كارا بكرێتەوە بەشیوه‌یەكی رێكوپێك رێكبخریت و ساردكەرەوەی باش دروست بكریت.
راشیگەیاند، پێویستە زەمینه خوش بكرێت بەپێدانی قەرزی درێژخایەن بە خاوەن پڕۆژەكان بەبێ گەڕانەوە بۆ هەولێر لەڕێی لیژنەی گەشەپێدانی پیشه‌سازیی كارەكان ئه‌نجام بدرێت كە پارێزگار سەرۆكی ئەو لیژنەیە دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، لە شاری سلێمانی دەبێت ئەو لیژنەیە كارا بكرێت وەك پێشتر ئەو لیژنەیە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دامه‌زراوه به‌داخەوە ئەم لیژنەیە زیاتر لە چوار ساڵە كۆنەبۆتەوە بەڵام لەهەولێر و دهۆك كۆبوونەوەیان بەردەوامەو كاری خویان دەكەن.

* سەرچاوە: ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گـۆڕانـكاریـی لـە رووبـەڕووبـوونـەوەی..

گـۆڕانـكاریـی لـە رووبـەڕووبـوونـەوەی بـازرگانیـی نێـوان ئـەمریكـا و چیـندا فەیسەل عەلی* ...