سەرەکی » ئابووری » گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی زیـاد دەبێت

گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی زیـاد دەبێت

بەهۆی زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران و دەستپێكردنی وەرزی گەشتیارییەوە ژمارەی ئەنجامدانی گەشتەكانیش لەرێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە زیاد دەبێت.لەوبارەیەشەوە ئەندازیار تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەكەناڵی گەلی كوردستانی ڕاگەیاند: لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و زیادبوونی ژمارەی گەشتیاراندا چاوەڕوان دەكرێت ژمارەی ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانیەكانیش لەرێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە زیاد ببێت و چەندین هێڵی دیكەی فڕۆكەوانیش بێنە ناو پلانی گەشتەكانی فرۆكەخانەكەوە.وتیشی: لە دوای زیادكردنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ هەریەك لە هۆڵەنداو جۆرجیاو زیادبونی گەشتەكانی ئەوروپا، لەم وەرزەدا بەهۆی گەشتیاریەوە ژمارەی گەشتەكان لەرێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە بۆ شارە گەشتیاریەكانی وڵاتی توركیاش زیاد دەكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پیشەسازكارانی هەرێم روو لە پیشەسازیی خۆراك بكەن

یەکەی ئابووری بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم، پێشوازیكرد ...