سەرەکی » هەواڵ » 30یەمین كۆنگرەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان بەڕێوەدەچێت

30یەمین كۆنگرەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان بەڕێوەدەچێت

لە تونس، بەدروشمی (لەپێناو میدیایەكی ئازاددا) (30)یەمین كۆنگرەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان (IFJ) دەستی بەكارەكانی كردو شاندێكی ساندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانیش بەشدارە تێیدا.
كۆنگرەكە چوار رۆژ دەخایەنێت 11-14/6، تێیدا 259 ئەندام، لە 140 وڵات كە نوێنەری 187 سەندیكان‌و هەموویان نوێنەرایەتیی 600 هەزار رۆژنامەنووس دەكەن، سەرۆكی نوێ‌و ئەندامانی لیژنەی تەنفیزی بۆ چوار ساڵی داهاتوو هەڵدەبژێردرێن.
شاندی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، بەنوێنەرایەتیی رۆژنامەنووسانی هەرێمی كوردستان، بریتین لە ئازاد حەمەدەمین نەقیبـی رۆژنامەنووسان، ئەنوەر حسێن جێگری نەقیب‌و دكتۆرە نەزاكەت حسێن سەرۆكی لیژنەی داكۆكی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران..

ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر عیراق و ...