سەرەکی » هەمەڕەنگ » جوانترین كچەکانی ناوچەكە کێن؟

جوانترین كچەکانی ناوچەكە کێن؟

بە پێی راپرسییەكی ئەلیكترۆنی، كچانی ئێران جوانترین كچانی ناوچەكەن و عیراقییەكانیش لە پلەی پێنجەمدان.
بە پێی راپرسییەكی ئەلیكترۆنی سایتی رانكەری جیهانی بۆ دیاریكردنی جوانترین كچانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، كچانی كۆماری ئیسلامی ئێران بە جوانترین كچانی ناوچەكە دیاریكراون.
راپرسییەكە 17 وڵاتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی گرتۆتوە، دوای ئێران، كچانی لوبنان لە پلەی دووەم و كچانی سوریا لە پلەی سێیەمدان.
هەر بە پێی ئەو راپرسییە، كچانی توركیا لە پلەی چوارەمدان و كچانی عیراقیش لە پلەی پێنجەمدان. دوای عیراقیش، كچانی شانشینی ئوردن پلەی شەشەمیان وەرگرتوە.
دوایین پلەی راپرسیی جوانترین كچانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ كچانی قەتەر بوە، پێش ئەوانیش كچانی وڵاتی ئیمارات و سعودیە عومان هەبوون.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*