سەرەکی » ساڵۆنی کوردستانی نوێ » کۆڕی ناساندنی کتێبی ״هێندێ بابەتی زمانەوانیی و وێژەیی״ بەڕێوەچوو

ساڵۆنی کوردستانی نوێ

کۆڕی ناساندنی کتێبی ״هێندێ بابەتی زمانەوانیی و وێژەیی״ بەڕێوەچوو

کۆڕی ناساندنی کتێبی ״هێندێ بابەتیزمانەوانیی و وێژەیی״ بەڕێوەچوو

لەبەردەوامی ئەو کۆڕو کۆبوونەوانەی ساڵۆنی کوردستانی نوێ بەڕێوەیان دەبات، سەعات 10.30ی سەرلەبەیانی دوێنێ 25/6/2019 لەساڵۆنی کوردستانی نوێ کۆڕی ناساندن و واژۆکردنی بەرگی سێیەمی کتێبی (هێندێ بابەتی زمانەوانیی و وێژەیی) نووسینی د. حوسێن موحەمەد عەزیز بەڕێوەچوو.
کتێبەکە لەدوو بەشی سەرەكى پێكهاتووەو 50 وتاری زمانەوانيي، هەفتانە ڕۆژانى سێشەممان لەگۆشەيەكی تايبەتی (هێندێ بابەتى زمانەوانيی)، لە ڕۆژنامەی (كوردستانی نوێ)و لاپەڕەكانى فەيسبووكدا، بەناوى (پەلكەڕەنگينەى زمان و وێژە)ەوە بڵاوكراونەتەوە.
هەروەها بەشی دووەمی ئەم کتێبە لە(25) وتارى وێژەیی ڕۆمانسی پێكهاتووە کە ناوبەناو نووسەر لەلاپەڕەكانى فەيسبووكدا، بەناوى (پەلكەڕەنگينەى خۆشەويستيى و جوانيی)ەوە بڵاویكردوونەتەوە.
لەژمارەکانی داهاتووداو لەدووتووێی ساڵۆنی کوردستانی نوێدا راپۆرتێک بڵاودەکرێتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

وەكو دیاریی كوردستانی نوێ‌، كۆڕێك لە ئێران و تۆرانەوە، لە خانەقینەوە تا لاچین

لەم دووتوێیەدا رۆژی 18/8/2019، كۆری ناساندن و واژۆكردنی كتێبی (یارو ...