ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا، ته‌ئكید له‌سه‌ر رێكه‌وتنی نێوان وڵاته‌كه‌ی و روسیا ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی پێویست بۆ سوریا.
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا بوو كه له‌گه‌ڵ فلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی روسیا كه له شاری سوچی روسیا سازكرابوو.
رجه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی بۆ روسیا له 13ی تشرینی دووه‌می 2017، رایگه‌یاندبوو، له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی روسیا، ره‌هه‌نده‌كانی قه‌یرانی سوریایان به ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانییه‌وه تاوتوێ كردووه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیش، ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی راماڵینی ته‌واوی ئاسته‌نگه‌كان كردبۆوه كه «رێگر ده‌بن له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ روسیادا بۆ 100 ملیار دۆلاری ئه‌مریكایی».
هه‌روه‌ها داوای لابردنی هه‌موو ئه‌و بهرستانهشی كردبوو كه ده‌خرێنه به‌رده‌م جمجۆڵ و هاتووچۆی بازرگانانی هه‌ردوو وڵات، به هه‌ڵگرتنی ڤێڤزای چوونه‌ناوه، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماژه‌ی به رێكه‌وتنی هه‌ردوولا كردبوو له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
ئه‌ردۆغان ته‌ئكیدی له‌سه‌ر چڕبوونه‌وه و به‌ردوامی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كردبۆوه له‌ڕێی چاوپێكه‌وتنه راسته‌وخۆكان و په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه، له‌و باره‌یه‌شه‌وه رایگه‌یاندبوو:»له‌و سۆنگه‌یه‌وه له‌ئێستاوه ئاماده‌كاریی بۆ سازدانی كۆبوونه‌وه‌ی حه‌وته‌مه‌ی ئه‌نجومه‌نی هه‌ماهه‌نگی باڵای نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ین».
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ستایشی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌ی نێوان توركیا و روسیای كردبوو كه به وته‌ی خۆی، هاوشان له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان روو له پته‌وبوون ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی توركیا ته‌ئكیدی له‌سه‌ر گرنگیدانی گه‌وره‌ی وڵاته‌كه‌ی كردبۆوه به په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ روسیا له هه‌موو بواره‌كان، به تایبه‌تیش له بواری پیشه‌سازی به‌رگری.
له بواری وزه‌شدا ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو وڵات كردبۆوه سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی هێڵه بۆرییه‌كانی توركیا و وێستگه‌ی ئاق قۆیوی ئه‌تۆمی كه «رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت».
وه‌ك ئه‌ردۆغان له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ فلادیمێر پۆتین ئاماژه‌ی پێكردبوو»بایه‌خێكی گه‌وره به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان ده‌ده‌ن له واده‌ی خۆی، خۆشحاڵیشن به ته‌واوبوونی كاره‌كانی راكێشانی هێڵه بۆری له به‌شی روسیا، و زۆریش بایه‌خ به به‌شی توركیای ئه‌و هێڵه بۆرییه ده‌ده‌ن».
سه‌رۆكی توركیا ته‌ئكیدی له‌سه‌ر خواستی خۆی كردبۆوه بۆ «ئه‌نجامدانی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی ئاق قۆیو له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی دادێ به به‌شداریی سه‌رۆكی روسیا گه‌ر پۆتین خشته‌ی كاره‌كانی رێگه‌ی پێبدات»
ئه‌ردۆغان خواستی خۆیشی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له بواری كلتوری و گه‌شتیاری له‌گه‌ڵ روسیادا دووپاتكردبۆوه و ئاماژه‌ی به هاتنی زیاتر له 4 ملیۆن گه‌شتیاری روسی كردبوو بۆ توركیا له‌ماوه‌ی نۆ مانگی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵ.
به وته‌ی ئه‌ردۆغان»راگه‌یاندنی 2019 به ساڵی كلتوریی و گه‌شتیاریی له‌نێوان توركیا و روسیا، ده‌بێته خاڵێكی گرنگی وه‌رچه‌رخان له هه‌وڵه‌كانی هه‌ردوو وڵات‌دا له‌و بواره».
پرۆژه‌ی هێڵه بۆری سێڵی توركیا له دوو هێڵ پێكدێت، یه‌كێكیان بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی توركیایه له غازی سروشتی، دووه‌میشیان بۆ گواستنه‌وه‌ی غازی روسییه بۆ ئه‌وروپا له‌ڕێی خاكی توركیا، كه 15.75 مه‌تری شه‌ش پاڵوی غازی روسی بۆ توركیا ده‌گوازێته‌وه و له ساڵی 2019دا ده‌خرێته‌گه‌ڕ.
هه‌روه‌ها له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2010، توركیا و روسیا رێكه‌وتنێكی هه‌ماهه‌نگییان بۆ دامه‌زراندن و به‌گه‌ڕخستنی «وێستگه‌ی ئاق قۆیو» بۆ وزه‌ی ئه‌تۆم له ولایه‌تی مێرسین له باشووری توركیا ئیمزاكرد.
تێچووی ئه‌و پرۆژه زه‌به‌لاحه ده‌گاته نزیكه‌ی 20 ملیار دۆلار و ده‌بێته مایه‌ی پته‌وكردنی ئاسایشی وزه له توركیا و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاری نوێ له وڵاته‌كه.
«ئاق قۆیو» یه‌كه‌م وێستگه‌ی ئه‌تۆمییه كه توركیا ده‌ستی به دامه‌زراندنی كردووه له مێرسین له‌سه‌ر رۆخی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و له‌لایه‌ن كۆمپانیای «روس ئاتۆم»ی روسی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمه‌وه بنیاتده‌نرێت.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا روسیا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا گرژی و ئاڵۆزییان به‌خۆوه‌بینی، به تایبه‌ت له‌سه‌ر دۆسێی سوریا كه هه‌ر یه‌كه‌یان پشتیوانی لایه‌نێك ده‌كه‌ن له وڵاته‌كه‌دا.
له‌لایه‌ك روسیا به‌شێوه‌ی لۆجستی و مه‌یدانی پشتیوانی له حكومه‌تی دیمه‌شق ده‌كات و به هه‌موو توانایه‌وه هه‌وڵ بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌دات، توركیا پشتیوانی له ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته ده‌كات و له‌گه‌ڵ روخانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌سه‌د و هێنانه‌كایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی نوێدایه له سوریا.
دوای ئه‌وه‌ی توركیا له ساڵی 2016 فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی روسیای له‌سه‌ر ئاسمانی سوریا خسته‌خواره‌وه، په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی نێوان ئه‌و دوو وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له خراپبوون كرد، كوراژنی باڵێوزی روسیاش له ئه‌نقه‌ره به‌ده‌ستی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی توركیا له هه‌مان ساڵَدا، هێنده‌ی ره‌وشی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆی ئاڵوز كرد، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك له‌و رووداوانه، توركیا هه‌وڵه‌كانی بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی پهیوههندییهكان خسته‌گه‌ڕ و توانی له‌گه‌ڵ روسیادا پێكبێت كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئابوری و بازرگانی گه‌وره به‌یه‌كیانه‌وه ده‌به‌ستێت.
له‌ئێستاشدا كه ئاقاری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره له خۆرئاواوه بۆ خۆرهه‌ڵات ئاوه‌ژوو بوونه‌ته‌وه، به‌رپرسانی وڵاته‌كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و سڕینه‌وه‌ی خاڵه نه‌رێنییه‌كان له‌گه‌ڵ نهحهزهكانی دوێنێ چڕكردۆته‌وه و دهیانهوبێت به‌هه‌ر جۆرێك بێت سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌رچه‌رخانی رووداوه‌كاندا بگونجێنن.
185 جار بینراوە