سەرەکی » وەرزش » برۆكلین نیتس كایری ئیرڤینگیشی گواسته‌وه‌ ریزه‌كانیپەڕە 3

برۆكلین نیتس كایری ئیرڤینگیشی گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی

تیپی برۆكلین نیتس به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر بۆنده‌ گرانبه‌هاكانی بۆ به‌هێزكردنی پێكهاته‌كه‌ی‌ بۆ وه‌رزی نوێی خولی باسكه‌ی‌ ئه‌مریكا و دوای هێنانی كیڤن دۆرانت له‌ ماوه‌ی‌ رابردوو ئه‌مجاره‌ بۆندی له‌گه‌ڵ كایری ئیرڤینگی ئه‌ستێره‌ی ئێن بی ئه‌ی و تیپی بۆستن سه‌لتیكی هێنایه‌ ریزه‌كانی.
برۆكلین گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ی بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند و به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش بۆندی ئه‌و یاریزانه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 4 وه‌رزه‌ و له‌و ماوه‌یه‌شدا بڕی 141 ملیۆن دۆلاری وه‌كو مووچه‌ پێده‌درێت.
له‌و باره‌یه‌وه‌ شۆن ماركسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یانه‌ی برۆكلین نیتس وتی: كایری یه‌كێكه‌ له‌ باشترین یاری دروستكه‌ره‌كانی ئێن بی ئه‌ی و باشترین ئاستی پێشكه‌ش كردوه‌، بۆیه‌ ئیمزاكردنی بۆند له‌گه‌ڵیدا خاڵێكی به‌هێز ده‌بێت بۆ تیپه‌كه‌.
ئیرڤینگی 27 ساڵ تا ئێستا 6 جار دیاری كراوه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ یاری ئۆڵ ستارز و ساڵی 2016 له‌گه‌ڵ كلیفلاند كاڤالێرز بووه‌ته‌ پاڵه‌وانی ئێن بی ئه‌ی و هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ش میدالی ئاڵتونی ئۆڵۆمپیادی بردۆته‌وه‌.
ئه‌و یاریزانه‌ وه‌رزی رابردوو بۆ تیپی بۆستن سه‌لتیكس یاری كردو رێژه‌ی خاڵ تۆماركردنی له‌ یارییه‌كاندا 23 پۆینت 8 خاڵ له‌گه‌ڵ 7 ئه‌سیست بووه‌ له‌ یارییه‌كه‌دا.
برۆكلین كه‌ میخائیل برۆخۆرۆفی ملیاردێری روسی خاوه‌نیه‌تی ئه‌م میركاتۆیه‌ بۆندی له‌گه‌ڵ ئه‌ندری جۆردان و كیڤن دۆرانت ئیمزا كردوه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*