سەرەکی » وتار » عیراق، قوربانی ململانێی مەزهەبییە

عیراق، قوربانی ململانێی مەزهەبییە

بڕوا کەمال

عێراق دابەش دەبێت بەسەر سێ پێکهاتەی گرنگ کەئەوانیش، شیعەو سونەو کورد کە ئەم سێ پێکهایە عێراق پێکدەهێنن، عێراق هەمیشە ئەو وڵاتەیە کە قوربانی و کوشتەی دەستی نێوان شیعەو سونەیە، کە بەردەوام ناکۆکیەکانیان وای کردوە هەمیشە عێراق بەرەو دواکەوتن و هەڵدێر بروات، ئەگەر سەیری مێژوو بکەین ئەم ناکۆکیانە زەرەرێکی ئێجگار گەورەی داوە لەم ولاته، لەبەهەدەردانی سامانی گشتی و شەڕو ئاڵۆزی نێوان هەردوولاداو کوشتنی ڕۆڵەی عێراقی، ئەم ئاڵۆزی و ناکۆکیانە تەنانەت وای لێدێت کە سەرکردە بیانیەکان لە یاداشەکان و کتێبەکانیاندا بە خراپه باسی بکەن، تۆبی دۆج كه‌ ڕاوێژکاری باڵیۆزی بەریتانیا بوە لەعێراق لەیەکێک لەکتێبەکانی کەتایبەتە بەوکاتەو سەردەمەی کەبەریتانیا حوکمی دەکرد لەعێراق به‌ناوی(عێراقی داتاشراو)، باسی چیرۆکی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق دەکات لەلایەن بەریتانیاوە، تۆبی دۆج دەڵێت کاتێک ویستمان سەرۆکێک و مەلیکێک دابنێن بۆ ئەم دەوڵەتە تازەیە نەمان دەزانی کێ بکەین به‌پادشا، ناکۆکی نێوان شیعەو سونە ئەوەندە زۆربوو هیچیان ڕازی نەدەبون ئەوەی تر حوکمیان بکات بۆیە بەناچاری بڕیارماندا یەکێک لەدەرەوەی عێراق بکرێ بەسەرۆک و پادشا .
لەم باسەوە بۆمان دەرئەکەوێت هیچ کاتێک ئه‌و دوو مه‌زهه‌به‌ تەباو ڕێک نەبوون لەناوخۆیاندا، ئەمەش وای کردوە بەردەوام ناکۆکی و دووبەرەکی دروست بێ لەنێوانیان، باجەکەشی گەلی عێراق بیدات.
ناکۆکیی ئه‌م دوو مه‌زهه‌به‌ش تازه‌ نییه‌و مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە» کە سه‌ره‌تاكه‌ی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شه‌هیدكردنی حوسینی کوڕی عەلی كوری ئەبوتاڵیب له‌کەربەلاو ئیتر لەو ڕۆژوە بڵێسەی ئەم ئاگرە بەردەوامە. هەمیشەش شیعە بەژێر دەستەی و مەزڵومی هاتووە و سونەکان لەهەرکات و سەردەمێک هاتبن شیعەکانیان چەوساندۆتەوە، لەسەردەمی سەدام حسێنیش ئەم چەوساندنەوەیە ته‌واو زیادی کرد.
له‌به‌رامبه‌ردا لەدوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس و نه‌مانی دەسەڵاتی سوننەکان و بەهێزبوونی شیعەکان، شیعە بەردەوام هه‌ول ده‌دات لەسونەکان بدەن و هێزو کاریگەریان نەهێلن، بۆیە لەئێستادا ناوماڵی عێراقی پەرتو بڵاوەو خەڵکی بەهۆی ئەم ململانێیە مەزهەبییە، بێزار بوون و داوادەکەن کۆتایی بەم ناکۆکیانە بیت و چیتر شەر لەگەڵ یەکتر نەکەن.
بەبڕوای من ئەم ناکۆکی و ململانێیە کە لەناو عێراق بەئاشکرا دەبینرێت هۆکارەکەی هێزی دەرەکەیە کە وادەکات ئەم دوو مەزهەبە بەبەردەوامی ناکۆکیان بۆ دروست بێت کەئەو هێزانەش وڵاته‌ ئه‌قلیمیه‌كانن كه‌ به‌شیكیان پالپشتی شیعه‌و به‌شیكیان پالپشتی سوننه‌ ده‌كه‌ن. بیگومان ئەگەر ئەم ناکۆکی و دووبەرەکیەش بەردەوام بێت. ئه‌وا پێی ناچێت عێراق ئارامی بەخۆیەوە ببینێ و لەکێشمەکێشمی مەزهەبی دەبێتە قوربانی.. تاکە چارەسەری ئەم کێشەیەش جیاکردنەوەی عێراقە بۆ سێ بەشی جیاجیا. بۆ كوردو شیعه‌و سوننە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

خواست و نوێنەری گشتی

سمكۆ محەمەد ئەگەر گریمان دەسەڵات ئەو توانایەی نییە كە نوێنەرایەتی ...