سەرەکی » هەواڵ » سودان؛ رێكەوتنی دابەشكردنی دەسەڵات ئیمزا دەكرێت

سودان؛ رێكەوتنی دابەشكردنی دەسەڵات ئیمزا دەكرێت

دوای چەند مانگێك لە پشێوی‌و ئاڵۆزی، دواجار ئەنجومەنی سەربازیی سودان‌و پارتەكانی ئۆپۆزسیۆن لەسەر دابەشكردنی دەسەڵات رێكەوتن.
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە: رێكەوتنەكە لەشاری خەرتومی پایتەخت‌و بەئامادەبوونی ناوبژیوانان لە رێكخراوی یەكێتیی ئەفریقیا بووە‌و چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ راگەیەنراوێكی دەستووریی دەربكەن‌و هەردوولاش ئیمزای بكەن.
ئاماژە بەوەش دەكەن: هاوكات لەگەڵ دانوستانەكانی نێوان ئەنجومەنی سەربازی‌و ئۆپۆزسیۆندا، سەدان هاووڵاتی سودانی رژاونەتە سەر شەقامەكانی خەرتوم‌و داوای رادەستكردنی دەسەڵات دەکەن بە حكومەتێكی مەدەنی.
هەردوێنێ باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە خەرتوم ستایشی رێكەوتنە سیاسییەكەی نێوان ئەنجومەنی سەربازیی‌و لایەنەكانی ئازادی‌و گۆڕانی ئۆپۆزسیۆنی كرد‌ووە‌و لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویكردۆتەوە: هەردوولا هاندەدەن كە بەگیانی هەماهەنگی‌و هاوكاریی بۆ رێكەوتنەكە لەسەر رەشنووری دەستوور بەردەوام ببن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رێزلێنان لە خاتوو فەهیمە ئەمین دایكی شەش شەهید و خوشكی دوو برای شەهید

شوان كەریم دوێنێ، لەمەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ...