سەرەکی » هەواڵ » بنیاتنانەوەی ژیانی ئێزدییەكانپەڕە 25

قوباد تاڵەبانی:

بنیاتنانەوەی ژیانی ئێزدییەكان

لە یادی جینۆسایدی ئێزدییەكاندا، قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوەو داوا دەكات هەرێم‌و بەغدا هاوكاربن تا ئێزدییەكان ژیانیان بونیات بنێنەوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە پەیامەكەیدا دەڵێت: بەداخەوە سەرباری شكستی ئەو رێكخراوە تیرۆرستییە، خەم‌و ژانی خوشك‌و برا ئێزدییەكان بەردەوامە.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە، پێویستی ئێزدییەكان زیاترە لە هاوسۆزی دەربڕین، ئەوان دەیانەوێت بە كردەیی ئەو رێوشوێنانەیان بۆ دابین بكرێت كە لە سایەیدا بتوانن لەژیان بەردەوامبن.
لە پەیامەكەیدا قوباد تاڵەبانی دەڵێت، داوا لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی‌و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین، لەسەر ئەم كەیسە هەڵوەستە بكەن‌و لەگەڵ بەغداو هەرێم هاوكاربن بۆ یارمەتیدانی ئێزدییەكان، تا بتوانن ژیانی خۆیان بنیات بنێنەوە.

 51 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*