سەرەکی » ئابووری » وه‌رگرتنی پاره‌ی ئه‌مساڵی گه‌نمی جووتیاران دواناكه‌وێت

وه‌رگرتنی پاره‌ی ئه‌مساڵی گه‌نمی جووتیاران دواناكه‌وێت

یەکەی ئابووری

له‌كۆی 192 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی ئه‌مساڵی جووتیاران، تائێستا به‌غدا ته‌نیا 15 ملیار دیناری ره‌وانه‌ی هه‌رێم كردووه‌، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی بازرگانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: پاره‌ی ئه‌مساڵی گه‌نمی جووتیاران دواناكه‌وێت و هه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌به‌غداوه‌ بێت راسته‌وخۆ دابه‌شده‌كرێت.
عه‌بدولڕه‌زاق ناوه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ SNNی راگه‌یاند:وه‌رگرتنی پاره‌ی ئه‌مساڵی گه‌نمی جووتیاران دواناكه‌وێت، هه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌كیش كه‌ له‌به‌غداوه‌ دێته‌ هه‌رێم، راسته‌وخۆ دابه‌شده‌كرێت.
وتیشی: «دابه‌شكردنی پاره‌كه‌ به‌پێی سیستم و خشته‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمه‌كه‌ ده‌بێت».
ئه‌مساڵ له‌هه‌رێمی كوردستان 340 هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌رگیراوه‌و بڕی پاره‌كه‌ش 192 ملیار دیناره‌، به‌ڵام تائێستا ته‌نیا 15 ملیار دیناری دابه‌شكراوه‌، عه‌بدولڕه‌زاق ناوه‌ندیش ده‌ڵێت: «هه‌ر گوژمه‌یه‌ك كه‌ دێت هه‌مان ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ دابه‌شده‌كرێت، به‌فه‌رمی هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌نمی جووتیاران نه‌هاتووه‌، به‌ڵام له‌ڕۆژانی داهاتوو ئەو پاره‌یه‌ی ماوە رەوانە دەکرێت».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دراوی دڵـنیاكەر و تـارمـایـی داچـوونـی ئـابـووری

فەیسەل عەلی* مەترسییەكانی روودانی بێبازاڕی ئابووریی جیهانی فراوان روو لە ...