سەرەکی » مانشێت » سەرۆك كۆمار:كۆتایی بە ئاڵۆزی ‌و قەیرانەكان بهێنرێت

سەرۆك كۆمار:كۆتایی بە ئاڵۆزی ‌و قەیرانەكان بهێنرێت

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە ئەنگرێت كرامب كارنباوەر وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و وەفدی یاوەری‌و جەختیكردەوە لەگرنگیی یەكخستنی هەوڵەكان لەسەر ئاستی ناوچەكەو جیهان بۆ دژایەتیكردنی تیرۆر. دووپاتیشیكردەوە كە پێویستە ئاڵۆزی‌و قەیرانەكانی ناوچەكە لەڕێگای گفتوگۆی جددییەوە كۆتاییان پێبهێنرێت.
سەرۆك بەرهەم ساڵح، پەرۆشیی عیراقی بۆ بەهێزكردن‌و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەڵمانیا لەگشت بوارەكاندا دووپاتكردەوە، بەجۆرێك كە خزمەتی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بكات، هاوكات رۆڵی ئەڵمانیای لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەتیرۆرو پشتیوانیی عیراقی لەئاوەدانكردنەوەو گێڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان، بەرزنرخاند. ئاماژەشیكرد بەگرنگیی فراوانكردنی هاریكاریی سەربازیی لەگەڵ وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا بۆ بەهێزكردنی توانا سەربازییەكانی عیراق بۆ لەناوبردنی تیرۆر.
لای خۆیشییەوە، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ سەقامگیریی عیراق دووپاتكردەوە‌و سەركەوتنی عیراقی بەسەر تیرۆریستانی داعشدا بەرزنرخاند.
هەردوێنێ، لەمیانی پێشوازی لە یاسین یاسری وەزیری ناوخۆو كەڕار عەبادی پارێزگاری بابل، سەرۆك كۆمار تەئكیدی لەبەهێزكردنی یەكڕیزیی نیشتمانی‌و پابەندبوون بەشەفافیەت بۆ گواستنەوەی زانیاری‌و راستییەكان بۆ رای گشتی لەپێناوی رێگاگرتن لەبەلاڕێدابردنی راستییەكان، كردەوە.
جەختیشی لەپێویستیی پارێزگاریی كردن لەگیان‌و سامانی هاووڵاتیان‌و دەستەبەركردنی ئازادی‌و مافە گشتییەكان‌و سەپاندنی یاساو هێشتنەوەی چەك تەنها بەدەستی دەوڵەت‌و كاركردن بۆ بەهێزكردنی توانا هەواڵگرییەكان لەپێناوی پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان، كردەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رێزلێنان لە خاتوو فەهیمە ئەمین دایكی شەش شەهید و خوشكی دوو برای شەهید

شوان كەریم دوێنێ، لەمەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ...