سەرەکی » راپۆرت » پڕۆژەیەك بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك ئامادەكراوە

پڕۆژەیەك بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك ئامادەكراوە

كەركوك، كوردستانی نوێ

نەتەوە یەكگرتووەكان پڕۆژەیەكی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی پارێزگای كەركوك ئامادەكردووە و بڕیارە بەم نزیكانە بخرێتە بەردەم نوێنەری پێكهاتەكان.
شێرزاد سەمەد چاودێری سیاسی لە كەركوك بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: نەتەوە یەكگرتووەكان پڕۆژەیەكی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی پارێزگای كەركوك و دابەشكردنی پۆستە ئیدارییەكانی پارێزگاكە لەنێوان پێكهاتەكاندا ئامادەكردووە.
لەبارەی پڕۆژەكەوە پێكهاتەی عەرەب و توركمان تێبینییان هەیە، لەوبارەیەوە حاتەم تائی وتەبێژی ئەنجومەنی عەرەبی لە كەركوك رەخنە لە ئەدای یونامی دەگرێت و رایگەیاند: لەبارەی كێشەكانی كەركوك ئێمە كاری یونامی بەبێ ئەنجام دەبینین.
هەروەها محەمەد سەمعان وتەبێژی بەرەی توركمانی عیراقیش پێیڕاگەیاندین: وەكو بەرەی توركمانی تێبینیمان لەسەر پڕۆژەكە هەیە.
لەلایەكی دیكەوە، بڕیاربوو دوێنێ نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق سەردانی كەركوك بكات و لەگەڵ نوێنەری لیستەكانی ناو ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكدا كۆببێتەوە، بەڵام سەردانەكە دواخراوە بۆ كاتێكی نادیار. بڕیاریشە ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەغدا وەفدی نەتەوە یەكگرتووەكان و نوێنەری پێكهاتەكانی كەركوك لەبارەی پرسی كەركوكەوە كۆببنەوە. تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكەش گفتوگۆكردنە لەبارەی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك.
هەردوێنێ بڕیاربوو كۆبوونەوەیەكی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بكرێت، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاوە، كۆبوونەوەكە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

له‌ عیراق، هه‌موو ده‌پرسین، كه‌س وه‌ڵام ناداته‌وه‌

ئه‌یاد ئه‌لعه‌نبه‌ر تۆ بڵێی‌ ئاسۆیه‌ك، تروسكاییه‌ك مابێ؟ كاتێكی‌ دیاریكراو هه‌یه‌ ...