سەرەکی » زانست » پیرۆ،شوێنه‌واری كۆنترین شارستانییه‌تی…

پیرۆ،شوێنه‌واری كۆنترین شارستانییه‌تی…

پیرۆ، شوێنه‌واری كۆنترین شارستانییه‌تی ئه‌مریكای باشوور دۆزرایه‌وه‌

زانایانی شوێنه‌وارناس له‌ناوچه‌یه‌كی نزیك (لیما)ی پایته‌ختی پیرۆ شوێنه‌واری كۆنترین شارستانیه‌تی ئه‌مریكای باشوریان دۆزییه‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 3800 ساڵ پێش ئێستا .
له‌ درێژه‌ی كنه‌و پشكنینه‌كانی تیمێكی شوێنه‌وارناسیی پیرۆ له‌ ناوچه‌ی (فیشام)ی ئه‌و وڵاته‌ شوێنه‌وارناسان چه‌ند نیگارێكی سه‌ردیوار‌و دیواربه‌ندێكی دێرینیان دۆزییه‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 3800 ساڵ پێش ئێستا و وه‌ك زاناكان ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن ئه‌وه‌ دێرینترین شارستانییه‌ت ده‌رده‌خات كه‌ له‌ ئه‌مریكای باشووردا هه‌بووه‌.
له‌مباره‌یه‌وه‌ ( تاتیانا ئابد) كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ئه‌ندامانی تیمه‌ شوێنه‌وارناسه‌كه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ (لیما)ی پایته‌ختی پیرۆ ئاشكرایكرد، له‌ درێژه‌ی كاره‌كانماندا كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ ده‌ستمان پێكردووه‌ توانیمان دیواربه‌ندێك بدۆزینه‌وه‌ كه‌ په‌یكه‌رێكی زۆر ناوازه‌ی تێدا هه‌ڵكۆلدراوه‌ و بریتیه‌ له‌ بۆقێك كه‌ سه‌ری مرۆڤێكی پێیه‌ و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ بۆمان ده‌ركه‌وت مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 3800 ساڵ پێش ئێستا و وه‌ك دیاره‌ ئه‌و نیگارانه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن بووه‌ به‌ئاو كه‌ پێویستییه‌كی گرنگی دانیشتوانی ئه‌و شاره‌ كۆنه‌ بووه‌».
پێویسته‌ بوترێت پرۆسه‌ی كنه‌ و پشكنینه‌كان له‌ ناوچه‌ی (فیشام)ی پیرۆ له‌ساڵی 2007ه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و له‌ ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا چه‌ند به‌شێكی ئه‌و خانووانه‌ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ به‌ڵگه‌یه‌ بۆ شارستانیه‌تییه‌كی دێرین له‌و ناوچه‌یه‌.
به‌ر له‌ هه‌فته‌یه‌كیش چه‌ند نیگارێكی دیكه‌ی سه‌ر دیوار دۆزرایه‌وه‌ كه‌ بریتی بوو له‌ مار و سه‌ری مرۆڤ ، شوێنه‌وارناسان پێیان وایه‌ ئه‌م نیگارانه‌ ته‌رخان بووبێتن بۆ خواوه‌ندی به‌پیتیی.
به‌بۆچوونی پسپۆڕانی مێژوویی، پێده‌چێت ئه‌و شارستانیه‌ته‌ كه‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ی شاری كارال بووه‌ له‌ پیرۆ له‌ ساڵی 1600ی به‌ر له‌ زاییندا له‌ناوچووبێت.

سه‌رچاوه‌: AP

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ده‌بێت یاساكانی ژینگه‌ چۆن بێت تا بچه‌سپێت؟

(به‌شی حەوتەم و کۆتایی ) وه‌ك له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م بابه‌ته‌دا ...