سەرەکی » ئاراستە » له‌ یادی‌ 36 ساڵه‌ی‌ شه‌هیدبوونی‌ هه‌ڵۆكه‌ی‌ قه‌ندیل دا

له‌ یادی‌ 36 ساڵه‌ی‌ شه‌هیدبوونی‌ هه‌ڵۆكه‌ی‌ قه‌ندیل دا

حه‌یده‌ر مه‌نتك

قسه‌كردن و نوسین له‌سه‌ر فه‌رمانده‌یه‌كی‌ وه‌ك شه‌هید ئه‌حمه‌د مه‌ولود كه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ شۆڕشی‌ نوێی‌ گه‌له‌كه‌مان و له‌ یه‌كه‌م مه‌فره‌زه‌ی‌ شۆڕشی‌ نوێ‌ تاجی‌ شكۆمه‌ندیی‌ له‌سه‌رناو بره‌وی زیاتری دا به‌ خه‌بات و تێكۆشان له‌ سنوری‌ قه‌ندیل و دۆڵی‌ باڵه‌ییان، پیاوێك تاسه‌ر ئیسقان راستگۆ، به‌ئه‌مه‌ك، دڵسۆز، ئازاو دلێرو لێهاتوو، پیاوێك ساده‌و ساكار تا ئه‌وراده‌یه‌ی جیانه‌كرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه‌ته‌مه‌نی‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌ له‌ په‌نجه‌كانی‌ ده‌ست زۆرتر نه‌بێ‌، رۆحییه‌تی شۆڕشگێڕی و ساده‌یی و یه‌كیسانی لای شه‌هید ئه‌حمه‌د مه‌ولوود به‌ ته‌واوی پیاده‌كرابوو، ئه‌و كه‌ فه‌رمانده‌ی قوه‌ت بوو خۆی باره‌گای خاوێن ده‌كرده‌وه‌ و خزمه‌تی‌ خواروی‌ خۆی‌ ده‌كرد، له‌شه‌ڕه‌كانیشدا خۆی له‌ ده‌سته‌ی‌ هێرش بووه‌ و لێ‌ نه‌گه‌ڕاوه‌ پێشمه‌رگه‌ی ئاسایی یه‌ك شه‌قاو پێشی‌ بكه‌وێت، هه‌موو ئه‌و خاسیه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی‌ شه‌هید ئه‌حمه‌د وایكردبوو جه‌نابی‌ (مام) ناوی‌ لێنا هه‌ڵۆی‌ قه‌ندیڵ.
بۆ زانیاری‌ زیاتر پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ی‌ دێرین هه‌ڤاڵ (محه‌مه‌د سه‌یده‌) ده‌رباره‌ی‌ شه‌هید ئه‌حمه‌د مه‌ولود، وتی‌: یه‌كێك بووه‌ له‌و فه‌رماندانه‌ی‌ سنووری‌ باڵه‌كایه‌تی‌ هه‌ڵكه‌وتووی‌ مه‌یدانی‌ خه‌بات و تێكۆشان بووه‌، هه‌میشه‌ به‌ئازایه‌تی‌ وبوێری‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ بووه‌ته‌ جێگه‌ی‌ متمانه‌ی‌ به‌شی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ سه‌ركردایه‌تی‌ و جه‌ماوه‌ری‌ سنووری‌ ناوچه‌كه‌، ئه‌وه‌نده‌ پیاوێكی‌ ئازاو چاونه‌ترس بوو له‌وشه‌ڕانه‌ی‌ ئه‌و سه‌ركردایه‌تی‌ كردووه‌ ئه‌گه‌ر به‌مه‌تریش بێت لێنه‌گه‌ڕاوه‌ هیچ فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ك پێشی بكه‌وێ‌، له‌كاتی‌ پشووشدا له‌ هه‌موو پێشمه‌رگه‌كان زیاتر خزمه‌تی‌ باره‌گاو پێشمه‌رگه‌كانی‌ ده‌كرد، له‌كاتی‌ پاسه‌وانی‌ و ئێشكگری و له‌كاتی‌ دابینكردنی‌ پێویستییه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌شدا خۆی‌ له‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ ساده‌دا جیانه‌ده‌كرده‌وه‌، هیچ كه‌س و فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ك هه‌ستی‌ به‌وه‌ نه‌كردوه‌ كه‌ شه‌هید ئه‌حمه‌د خۆی‌ به‌ برا گه‌وره‌و لێپرسراو بزانێت، هه‌رئه‌وه‌ش بووه‌ مایه‌ی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی‌ هاوڕێكانی‌ و ده‌ورووبه‌ری.
كه‌م فه‌رمانده‌ی‌ باڵه‌كایه‌تی‌ هه‌بوو له‌ ئاست به‌رزی‌ و پیاوه‌تی‌ شه‌هید ئه‌حمه‌د خۆی‌ به‌ برا گه‌وره‌و لێپرسراو بزانێ‌.
ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هید ئه‌حمه‌د مه‌ولود حه‌مه‌د مه‌ولود، ساڵی‌ 1953 له‌ گوندی‌ (سه‌ركان)ی ناحیه‌ی‌ قه‌سرێ‌، قه‌زای‌ چۆمانی دۆڵی‌ باڵه‌ییان
له‌دایكبووه‌، ساڵی 1970 ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول هه‌ره‌سی 1975.
ساڵی‌ 1976 په‌یوه‌ندیكردووه‌ به‌ رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان، باڵی (شۆڕشگێڕان) و هه‌مان ساڵ بووه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان.
له‌ سه‌رده‌می‌ ته‌شكیلاتی‌ قوه‌ت فه‌رمانده‌ی قوه‌تی‌ (كارۆخ) بووه‌، دواتر بۆته‌ فه‌رمانده‌ی تیپی‌ 78ی‌ كارۆخ.
شه‌هید ئه‌حمه‌د مه‌ولود پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌یه‌یك قاره‌مان و خۆڕاگر بووه‌، به‌شداریی‌ زۆربه‌ی‌ داستان و نه‌به‌ردی‌ و چالاكیه‌كانی‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كردووه‌.
رۆژی 1/9/1983 له‌ شاخی كونه‌كۆتر شه‌هید كرا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پێشمه‌رگه‌ی هه‌ڵمه‌تبه‌ری‌ شاخ و پارێزه‌ری‌ ئارامیی شار

ئالان حه‌مه‌جه‌زا سه‌وڵجانی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان شۆڕشگێڕترین حزبه‌ كه‌ زۆرترین ...