سەرەکی » هەواڵ » ״نووسینەوەی دەستوور كۆدەنگیی لەسەر بێت״پەڕە 18

كۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كرد

״نووسینەوەی دەستوور كۆدەنگیی لەسەر بێت״

دوێنێ لەسلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) پێشوازییكرد لەدەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بەسەرۆكایەتیی د.ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندیی نێوان پەرلەمانی كوردستان‌و هێزو لایەنە سیاسییەكان‌و جەخت لەوە كرایەوە كە هەماهەنگی تەواو هەبێ لەنێوان پەرلەمانی كوردستان‌و لایەنە سیاسییەكاندا بەئامانجی باشتر بەڕێوەچوونی كارەكانی پەرلەمان. ‎هاوكات پرسەكانی پەیوەست بەبارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان‌و عیراق‌و ناوچەكە تاوتوێكرا.
لەكۆبوونەوەكەدا، كۆسرەت رەسوڵ عەلی، پشتیوانی خۆی بۆ دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان دەربڕی‌و هیوای خواست پەرلەمانی كوردستان رۆڵی كارای خۆی بگێڕێت لەدەركردنی یاسای باش‌و چاودێریكردنی كارەكانی حكومەت.
تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت كرا بەئامادەكاری بۆ نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان، جێگری سكرتێری گشتی‌و دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆی وردو جددیی بابەتەكەیان كردو دووپاتیانكردەوە كە پێویستە ئەم پرسە كۆدەنگیی لەسەر بێت‌و هەوڵی جددیی بدەن بۆ نووسینەوەی.
هاوكات جەختكرایەوە لەوەی پێویستە لایەنەكان هاوئاهەنگ‌و پشتیوان بن بۆ پرۆسەی چاكسازی لەسەرجەم ئاستەكان‌و پەرلەمان رۆڵی كارای خۆی لەم پڕۆسەیەدا بگێڕێت.
بەشێكی تری كۆبوونەوەكە تەرخانكرا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بەدەستهێنانی پشتیوانیی سیاسیی حزب‌و لایەنە سیاسییەكان بۆ پرۆسەی دیالۆگی بنیادنەرانە لەگەڵ حكومەتی ناوەندی بۆ مسۆگەركردنی مافە دەستووری‌و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لایەنەكانی (هاوپەیمانیی كوردستانی) پەیماننامەیان ئیمزاكرد

شوان كەریم دوێنێ، لەمەكتەبی سیاسیی یەكێتی لەسلێمانی، بەئامادەبوونی حاكم قادر ...