سەرەکی » وەرزش » كه‌یت كۆرتنی و نینۆ شورته‌ر بوونه‌ پاڵه‌وانی جیهانی ماونتن بایك

كه‌یت كۆرتنی و نینۆ شورته‌ر بوونه‌ پاڵه‌وانی جیهانی ماونتن بایك

ركابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی جیهانی پاسكیلسواری شاخه‌وانی كه‌ به‌ ماونتن بایك ناسراوه‌ كۆتایی هاتووه‌و كه‌یت كۆرتنی و نینۆ شورته‌ر بوونه‌ پاڵه‌وانی جیهان.
ناوچه‌ی سنۆو شۆی كه‌ ده‌وێته‌ رۆژئاوای ویلایه‌تی ڤێرجینیای ئه‌مریكا میوانداری دوا قۆناغی پاڵه‌وانێتنی جیهانی ماونتن بایكی كرد.
له‌ ئاستی كچاندا كه‌یت كۆرتنی هه‌رچه‌نده‌ پله‌ی پێنجه‌می له‌م قۆناغه‌ به‌ده‌ستهێنا به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی خاڵه‌كانی بگه‌یه‌نێته‌ 1772 خاڵ و له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ببێته‌ پاڵه‌وانی جیهان.
كۆرتنی به‌جیاوازی ته‌نها 30 خاڵ پێش یۆلاندا نیف كه‌وت و پاولین فیراندیش كه‌ ئه‌م قۆناغه‌ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا به‌ 1575 خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌م هات.
له‌ ئاستی كوڕانیش نینۆ شۆرته‌ری سویسری هه‌رچه‌نده‌ له‌دوا مه‌تره‌كانی پێشبڕكێكه‌ نه‌یتوانی ركابه‌رایه‌تی لارس فۆرسته‌ری هاونیشتمانی بكات و پله‌ی دووه‌می ئه‌م قۆناغه‌ی به‌ده‌ستهێنا بووه‌ پاڵه‌وانی جیهان.
نینۆ شورته‌ر ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ 1995 خاڵ و به‌جیاوازیه‌كی زۆر پێش ماسیۆ ڤان دێر پۆیل كه‌وت كه‌ به‌ 1649 خاڵ له‌ پله‌ی دوه‌م هات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پالێرمۆ له‌ خولی پله‌ 4 ریكۆرد تۆمارده‌كات

یانه‌ی‌ پالێرمۆ كه‌ ئه‌مساڵ له‌ خولی پله‌ 4ی ئیتاڵیا به‌شداری ...