سەرەکی » دۆسێ » مەرجەكانی ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ رێكەوتنە ئەتۆمییەكەپەڕە 3

بەرانبەر بە پێشنیازەكەی فەرەنسایە

مەرجەكانی ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ رێكەوتنە ئەتۆمییەكە

حكومەتی ئیران مەرجەكانی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ رێككەوتنە ئەتۆمیەكە رادەگەیەنێت، یەكێك لەو مەرجانەش رێگەدانە بە وڵاتانەكە، تا لە بری پێشنیارەكەی ئەوروپا، بە بەهای 15 ملیار دۆلار نەوت بفرۆشێت.
خستنەڕوونی مەرجەكانی تاران بۆ گەڕانەوە بۆ رێكەوتنە ئەتۆمییەكە، دوای تێپەربونی كەمتر لە 24 كاتژمێر بوو، لەو دەستپێشخەرییەی كە فەرەنسا خستییەڕوو بۆ پێدانی 15 ملیار دۆلار قەرز بە وڵاتەكە، تا قۆناغی سێی زیادكردنی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم نەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە، لای خۆیەوە ئێران یەك مەرجی بۆ رازیبوون دانابوو تا ئەو بڕە پارەیە وەربگرێت كە لەبەرامبەر فرۆشی نەوتی وڵاتەكەیە.
ئێرانییەكان دەڵێن، رزایی نابن تا ئەوروپاییەكان رازیی نەبن بە بەهای 15 ملیار دۆلار نەوتی ئێرانی بكڕن، قۆناغی سێی دەستبەرداربون لە رێككەوتن ئەتۆمیەكە دەست پێدەكەن.

رۆحانی هۆشداریی دەدات
حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران، لە3ی ئەیلولی 2019، هۆشداری دابووە بە ولاتانی ئەوروپا تا بگەڕێتەوە بە رێكەوتنە ئەتۆمییەكە و پابەندی رێككەوتنەبێت.
رۆحانی رایگەیاندبوو»ئەگەر وڵاتانی ئەوروپایی رەزی نەبن بە كرینی نەوتی ئێرانی بە بەهای 15 ملیار دۆلار، ئەوا قۆناغی سێی دەستبەرداربون بە رێككەوتن ئەتۆمییەكەوە دەست پێدەكەن»، داواشی لە وڵاتانی ئەوروپا كرد لە ماوەی چوار مانگدا ئەو هەنگاوە هەڵبنێن.
ئێرانییەكان داوای لە وڵاتانی ئەوروپا كرد، لە ماوەی چوار مانگدا ئەو هەنگاوە هەڵبنێن، تا ئەوانیش بگەڕێنەوە بۆ رێكەوتنە ئەتۆمیەكە و پابەندبن بە رێكەوتنەكەوە.
پێشتر وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێشنیاری پێدانی 15 ملیار دۆلاری ب ەئێران كردبوو، رازیبوونی ئەمریكاشی لەو بارەیەوە بە گرنگ دانابوو.

پێشینارەكەی فەرەنسا
جان ئیف لۆردیان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاندبوو، وڵاتەكەی پێشتیاری پێدانی 15 ملیار دۆلاری كردووە بە كۆماری ئیسلامی ئێران كردووە، لەبەرامبەر گەڕانەوەی وڵاتەكە بۆ رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی 2015، بۆ ئەوو مەبەستەش رازیبوونی ویلایەتە یەكگرتووەكانی بە گرنگ لەقەڵەمدابوو.
ئەو بڕە پارەیە وەك وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئاماژەی پێكردبوو»بەگێڕانەوەی نەوت لەلایەن ئێرانەوە گەرەنتی دەكرێت».
لۆدریان لە 3ی ئەیلولی 2019، بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی راگەیاندبوو» ئەو پارەیە بەگێڕانەوەی نەوت لەلایەن ئێرانەوە گەرەنتی دەكرێت و ئێرانییەكان ناچاردەكرێن بگەڕێنەوە بۆ جێبەجێكردنی رێكەوتنە ئەتۆمییەكە».
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت»هەنگاوەكە سەقامگیری و ئاسایشی زیاتر بۆ كەنداو دابین دەكات و گفتووگۆكانیش لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران دەستپێدەكەنەوە».
پێشتر سەركردەكانی ئەوروپا هەوڵی هێوركردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان تاران و واشنتۆنیان دابوو، دوای ئەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بەشێوەیەكی تاكلایەنە لەرێكەوتنە ئەتۆمییەكە پاشەكشەی كرد.

گەڕانەوەی ئێران بۆسەر مێزی گفتووگۆ
سەرۆكی ئێران رایگەیاندبوو، وڵاتەكەی هیچ كات دانوسان لەگەڵ ئەمركا ناكات و هەمیشە وەڵامی نەخێریان بۆ هەر پێشنیارێك دەبێت، سەبارەت بە گفتوگۆكردن لەگەڵ وڵاتەكە.
حەسەن رۆحانی، سەرۆكی ئێران لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاندبوو «ئێران هیچ كات بڕیار لەسەر گەڕێكی تری دانوسان نادات لەگەڵ ئەمریكا، چەندان پێشنیاریان لە زۆربەی لایەنەكانەوە پێشكەشكراوە سەبارەت بەو بابەتە، بەڵام تێكڕای پێشنیارەكان رەتكراونەتەوە».
پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێشنیاری كردبوو لەگەڵ سەركردەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆببێتەوە.
لەم ماوەیەی دواییدا سەرۆكی ئەمریكا پێشنیاری ئەنجامدانی كۆبونەوەی لەگەڵ سەركردەكانی ئێران كردبوو، داواشی كردبوو، كفتووگۆكانیان بێ‌ مەرج بێت.

دانوستانەكان بەپێویست دەزانرێت
ئیمانیۆل ماكرۆن، سەرۆك كۆماری فەرەنسا لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی كۆتایی كۆبونەوەكانی لوتكەی G-7 رایگەیاندبوو، پێویستە كۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریكا كۆببنەوە و راستەوخۆ كێشەكانیان چارەسەربكەن، بۆ ئەو مەبەستەش زەمینەسازی دەكەن لەپێناو كۆبونەوەی دووقۆڵی نێوان ترەمپ و رۆحانی.
دۆناڵد ترەمپ لە 26ی ئابی رابردوو لە كۆنفرانێكی رۆژنامەوانی لەگەڵ سەرۆكی فەرەنسا لە 26ی ئابی رابردوو، لەوەڵامی قسەكانی ماكۆرۆندا رایگەیاندبوو، ئامادەیە لە هەلومەرجێكی گونجاودا لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران كۆببێتەوە.

ئەمریكا پێشنیارەكە رەتدەكاتەوە
نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران رایگەیاند، ئەمریكا هیچ سازشێك لەسەر لەسزاكان ناكات سەبارەت بە كۆكردنەوەی 15 ملیار دۆلار بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران.
ئاژانسی (رۆیتەرز) لە 4ی ئەیلولی 2019، لە زاری برایان هوك نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران بڵاویكردەوە، ئەمریكا هیچ سازشێك لەسەر سزاكانی ناكات سەبارەت بە كۆكردنەوەی 15 ملیار دۆلار بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران.
بە گوتەی برایان هۆك، ئەوان سزای نوێیان بەسەر ئێراندا سەپاند، ئیتر پێویست ناكات رونكردنەوەی زیاتر بدەن، ئەوان بەردەوامدەبن لەهەڵمەتەكانیان بۆ سەپاندنی سزای زیاتر و هیچ سازشێكیش لەبارەی كۆكردنەوەی 15 ملیار دۆلار بۆ ئێران ناكەن.
نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران بە رۆژنامەوانانی رایگەیاندبوو» هەر لایەنێك كار لەگەڵ ئێراندا بكات دەیخەینە لیستی رەشەوە و دەبێت ئەوانە بیر لە بەرەنجامەكان بكەنەوە».
هۆك دەڵێت»سەرۆك ترەمپ چەند بژاردەیەكی لەبەردەستدایە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران. وەزارەتی خەزێنەش سزای نوێی بەسەر 16 قەوارە و 11 كەسێتی و 10 نەوتهەڵگردا سەپاندووە».
ئەو بەرپرسە ئەمریكاییە پێیوایە، سوپای پاسدارانی ئێران لەساڵانی رابردوودا بە بەهای ملیۆنان دۆلار نەوتی بۆ سوریا و حیزبوڵڵای لوبنانی و لایەنەكانی تری نزیك لە وڵاتەكەی رەوانەكردووە.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە لەئێستادا واشنتۆن بڕی 15 ملیۆن دۆلاری وەك خەڵات بۆ هەر لایەنێك تەرخان كردووە كە زانیاری لەبارەی جموجوڵی سوپای پاسدارانی ئێران، پێشكەش بە ئەمریكا دەكات.

هەنگاوی سێیەم
لەلایەكی ترەوە، ئێران هەنگاوی سێیەم بۆ پاشەكشەكردن لە ڕێكەوتنە ئەتۆمییەكە دەستپێدەكات، هۆكاریی ئەم هەنگاوەش بۆ “پێشێلكارییەكانی ئەمریكا” لە ڕێكەوتنەكەدا دەگێڕێتەوە.
عەباس كەمالوەندی وتەبێژی ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە 7ی ئەیلولی 2019 ڕایگەیاندبوو”تاران لە دوێنێ‌ً هەینییەوە دەستیكرد بە جێبەجێكردنی هەنگاوی سێیەم بۆ كەمكردنەوەی پابەندبوونی بە ڕێكەوتنە ئەتۆمییەكە”.
بە گوتەی كەمالوەندی”كەمكردنەوەی پابەندبوونە ئەتۆمییەكان لەلایەن ئێرانەوە، وەڵامدانەوەی پێشێلكارییەكانی واشنتنە بۆ ڕێكەوتنەكە”.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لێكۆڵینەوە لە كوشتنی خۆپیشاندەران دەكرێت

رۆژنامەیەكی قەتەری كە لە لەندەن دەردەچێت، ئاماژە بە بەردەوامبوونی لێكۆڵینەوەكان ...