سەرەکی » هەواڵ » چلەی ماتەمینی شەهیدانی بازگەی كوڵەجۆ بەڕێوەچوو

چلەی ماتەمینی شەهیدانی بازگەی كوڵەجۆ بەڕێوەچوو

كەلار، یادگار عەلی

بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و لێپرسراوانی حزبی و حكومی و خانەوادە و كەسوكار و جەماوەرێكی بەرچاو، لە كەلار رێوڕەسمی یاد و چلەی ماتەمینی شەهیدان (پشتیوان محەمەد) و (بەرزان ئەحمەد) بەڕێوەچوو.
شایانی باسە، شەوی 1/8/2019، تیرۆریستانی داعش پەلاماری بازگەیەكی هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان لە سنووری ناحیەی كوڵەجۆ، دا و هێزەكانی ئاسایش و دژەتیرۆر و پێشمەرگە، قارەمانانە رووبەڕوویان بوونەوە.
لەو داستانەدا لەپێناوی بەرگریكردن لە خاك و خەڵكی كوردستان، ئاسۆی مام جەلال مەسۆیی، بەرزان ئەحمەد، حەیدەر فوئاد، پشتیوان محەمەد جەبار، گەیشتنە كاروانی نەمران.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رێزلێنان لە خاتوو فەهیمە ئەمین دایكی شەش شەهید و خوشكی دوو برای شەهید

شوان كەریم دوێنێ، لەمەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ...