سەرەکی » هەواڵ » جێگری سەرۆك وەزیران بە سەردانێك گەیشتە لوبنان

جێگری سەرۆك وەزیران بە سەردانێك گەیشتە لوبنان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران بە سەردانێك گەیشتە بەیروتی پایتەختی لوبنان.
سەبارەت بە ئامانجی سەردانەكە، سەمیر هەورامی وتەبێژی رەسمیی جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند: بەمەبەستی بەشداریكردن لە دیداری زانكۆی ئەمریكی لە بەیروت، دوێنێ 11/9، قوباد تاڵەبانی سەردانی لوبنانی كردووە.
بڕیارە لەو دیدارەدا وتارێك پێشكەش بكات سەبارەت بە تەحەدداكانی بەردەم هەرێمی كوردستان و عیراق لەڕووی ئەمنی و ئابوورییەوە و گۆڕانكاری ناوچەكە بە گشتی. هەر لەمیانی سەردانەكەیدا قوباد تاڵەبانی چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدات.
هەردوێنێ وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بە سەردانێكی رەسمی لە وڵاتی لوبنانە، بۆیە بەشداریی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی نەكردووە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*