سەرەکی » ئاراستە » پێشمه‌رگه‌ی هه‌ڵمه‌تبه‌ری‌ شاخ و پارێزه‌ری‌ ئارامیی شار

ڕه‌زا بیكه‌یسی

پێشمه‌رگه‌ی هه‌ڵمه‌تبه‌ری‌ شاخ و پارێزه‌ری‌ ئارامیی شار

ئالان حه‌مه‌جه‌زا سه‌وڵجانی‌

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان شۆڕشگێڕترین حزبه‌ كه‌ زۆرترین فه‌رمانده‌و سه‌ركرده‌ی له‌شه‌ڕی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا شه‌هیدبووه‌، وه‌ك چۆن شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان یه‌كێتیی رابه‌رایه‌تی كرد، ئاوهاش هه‌ر یه‌كێتی نه‌خشه‌ داڕێژه‌ری ڕاپه‌ڕین و ئه‌زموونی حوكمی خۆماڵی بوو، كه‌ دیاره‌ ئه‌ویش به‌ خه‌باتی یه‌كێتی و ده‌یان هه‌زار شه‌هید به‌رهه‌م هاتووه‌. كه‌ له‌ ڕابردوو له‌ ئێستادا یه‌كێتی‌ تاكه‌ حزبه‌ كه‌پشت و په‌ناوهاوكاری‌ به‌شه‌كانی‌ تری‌ كوردستانه‌، گیانفیدایی‌ پێشمه‌رگه‌كان و دژه‌تیرۆروی‌ یه‌كێتی‌ له‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان بوو كه‌ نه‌یان هێشت ئه‌وبه‌شه‌ی‌ كوردستان بكه‌وێته‌ ده‌ست داعش و هاوكاره‌كانی‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ زیندون له‌ سه‌ر كوردپه‌روه‌ری‌ یه‌كێتی‌ كه‌ له‌ دامه‌زراندنیه‌وه‌ هه‌تائێستا له‌سه‌ر ڕیبازی‌ نیشتیمان په‌روه‌ری‌ به‌رده‌وامه‌.
یه‌كێتی تاكه‌ حزبه‌ كه‌ تائیستا له‌ وبه‌رنامه‌یه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی لاینه‌داوه‌و به‌رده‌وامه‌ ئه‌ویشی پاراستنی خاك و خه‌ڵكی كوردستانه‌، له‌ هه‌رشوێنێك بێت بۆیه‌ پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌و سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و ڕێبازه‌ یه‌كێتین كه‌ گیان به‌ختكردن له‌پێناوی دا بێوه‌ستان به‌رده‌وامه‌كورادنی‌ هه‌رچوارپارچه‌ی‌ كوردستان شاهیدن له‌ سه‌رئه‌م نیشتمان په‌روه‌رییه‌ی‌ یه‌كێتی‌.
شه‌هید ڕه‌زا بیكه‌یسی یه‌كێكه‌ له‌و پێشمه‌رگه‌قاره‌مانه‌ی یه‌كێتی كه‌ به‌هه‌مان خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی له‌ دوای ئازادكردنی خاكی كوردستان به‌رگری كردووه‌ له‌ خه‌ڵك و یاساو پاراستنی ئاسایش و ئارامی خه‌ڵكی كوردستان، كه‌ تا شه‌هیدبوونی له‌ سه‌ر ڕێبازی یه‌كێتی به‌رده‌وام بووه‌ كه‌ ئه‌ویش پارێزگاریكردن بووه‌ له‌ ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان دژ به‌ هه‌رده‌ستێكی ناحه‌ز به‌ كوردستان.
ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هیدی نه‌مر ڕه‌زا حه‌مه‌ ئه‌مین ئیسماعیل ، ساڵی 1960 له‌ شارۆچكه‌ی پێنجوێن له‌ له‌دایك بووه‌، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان بووه‌، ساڵی 1977بووه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌رتی چواری هه‌رێمی سێ، پێشمه‌رگه‌یه‌كی خۆشه‌ویست و قاره‌مان بووه‌، به‌شداری زۆرینه‌ی چالاكییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كردووه‌، وه‌ك: داستانی( پێنجوێن و ده‌وروبه‌ری ناڵپارێزو ڕه‌زله‌و ناربه‌رو، شه‌ڕه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، كفری و سه‌رقه‌ڵاو سه‌ركردایه‌تی و داستانی قه‌یوان-ماوه‌ت له‌ زۆر داستانی تردا رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه‌.
له‌ڕاپه‌رینی 1991 ده‌وری كاریگه‌ری هه‌بوو له‌ ئازادكردنی خاكی كوردستان و له‌ ڕاپه‌ڕینی دووه‌می شاری سلێمانی.
له‌ دوای ئازادكردنی خاكی كوردستان شه‌هید ڕه‌زا كرایه‌ فه‌رمانده‌ی هێزی چواری پێنجوێن، دواتر چووه‌ به‌ڕیوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و له‌و بواره‌شدا خزمه‌تی به‌رچاوی به‌ ئارامی و ئاسایشی هاوولاتیان كردووه‌.
مه‌خابن، له‌ئه‌ركێكی پیرۆزدا بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و ئارامی له‌ رۆژی 29/8/1995 شه‌هید ده‌بێت و ده‌چێته‌ كاروانی نه‌مرانه‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تریفه‌ی‌ مانگی‌ ئاكۆیان

ئازاد سه‌راوی شۆڕش هه‌ڵچون و داچونه‌، هه‌ندێك جاران ڕوبارێكی‌ به‌لرفه‌یه‌، ...