سەرەکی » وتار » گرنگیی كۆنگرە

گرنگیی كۆنگرە

نەسرین كوردە

یەكێك لە هەرە خاڵە بەهێزەكانی بەستنی كۆنگرە هێشتنەوەی حزبە یان دروستكردنی گۆڕانكارییە لە دۆخێكەوە بۆ دۆخێكی تر و باشتر لەو دۆخە چەقبەستووەی كە تێیدایە، ئەمە واقیعی ئەمڕۆی ی.ن.ك -ە، وەك پێویستییەكی مێژوویی و سیاسی، هەرزوو دەبوو ئەو بڕیارەی ئەمڕۆ بدرایە، لە پێناو بەرجەستەكردنی یەك دەنگی و رازیكردنی ئەندامان و لایەنگران و خەڵك، چونكە ئەو گۆڕانكارییانەی كە لە كۆنگرەدا بەدیدەكرێت لە چەندین رووەوە كاریگەریی خۆی دەبێت وەك ناوەڕۆك و گۆڕینی كەسەكان و بیروبۆچوون، ئەمەش لە حزبە سەركەوتوو دیموكراتخوازەكاندا رەنگی داوەتەوە، بۆ ئێمەی ئەندام و لایەنگری رێبازەكەی مام، دەبێت ئەوە بزانین رێگای سەركەوتن و خزمەتكردن و بردنە پێشەوەی یەکێتی تەنها بە گۆڕانكاریی ریشەیی دەكرێت دوور لە هەڵچوون و رای تاكەكەسی و فەرزكردنی كەسەكان و كاریگەریی سۆز و هەست.
كەواتە ئەو ئەمانەتەی زیاتر لە 44 ساڵە رێبازەكەی مام هەڵی گرتووە بە ئەنجامدان و بەستنی كۆنگرە كاریگەرتر و بەهێزتر دەبێت، ئەگەر هەمووان یەك دەنگ و یەك وتار بین بۆ گۆڕانكاری، خەڵكانێكی زۆر جگە لە ئەندام و لایەنگران چاوەڕوانی ئەوە دەكەن، ئیمەش دەبێت ئەو ئەمانەتە بپارێزین و درێژەپێدەری خەباتی هەڤاڵی بەڕێز مام جەلال بین، تێبكۆشین و بە گیانی یەكترقبوڵكردنەوە لە دۆخەكە بڕوانین، چونكە ئێستا پێویستمانە و ئایندەش چاوەڕێمانە، هەمیشە یەكێتی فێرگەیەك بووە یان بڵین ئەكادیمیایەك بووە پێشەنگی خەبات و ئاشتی و ئازادی بووە بۆ كوردستان و كوردستانیان بەردەوامیش لەو هەوڵەی نەوەستاوە كار و خەباتی بەردەوامە، بەڵام مەخابن ئەم چەند ساڵەی دواتر بەهۆی دۆخی سیاسی و تیرۆر و ئابووریی و كۆچی دوای هەڤاڵی بەڕیز مام جەلال، سستی هەبووە لە هەوڵدان بۆ باشتركردنی دۆخەكە كە بەداخەوە وەك هەردوو هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ساڵی پار كە بینیمان.
هەنگاونان لە پێناو ئایندەیەكی روونتر و سەرخستنی پرسی كۆنگرە بە یەكلاكردنەوەی كێشە و گرفتە هەڵواسراوەكانی پەیوەست بە ناوخۆی ی.ن.ك دەبێت، ئێمە بۆ ئەوەی رۆڵمان هەبێت و ئەم پرسە وەك خۆی بڕوات و گۆڕانكاریی ریشەی دروست بكات دەبێت بەرلە هەموو شت بەرژەوەندییە تایبەتییەكان لەبیر بكەین، ئەگەرچی پلە و پۆستیش بێت، بە راستی هەوڵبدەین شوێنی شیاو بۆ كەسی گونجاو بێت لەسەر بنەمای زانستی و پەروەردەیی نەك خواستی كەسەكان كە ئەمە هەڵەیەكی گەورەیە ئەگەر بە خواستی شەخسی بكەین، روانگە و روانینمان نەبێت بۆ ئایندەی یەکێتییەکەمان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تاجێك له‌ سه‌ری‌ گمۆدا

ئازاد سەراوی حه‌مه‌ سوره‌بانی‌ له‌ ده‌ربه‌ندا گڤه‌ی‌ با بووو، له‌شه‌وه‌ ...