سەرەکی » هەواڵ » رێوڕەسمی چله‌ی 38 شه‌هیدپەڕە 2

رێوڕەسمی چله‌ی 38 شه‌هید

دوێنێ له‌ سلێمانی رێوڕه‌سمی چله‌ی 38 شه‌هیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ به‌رگریكردن له‌ كه‌ركوك و پاراستنی كوردستان له‌ په‌لاماری حه‌شدی شه‌عبـی و هێزه‌كانی تر، به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ لێپرسراوانی حزبی و حكومی و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و جه‌ماوه‌رێكی زۆر ئاماده‌یبوون، وتاری لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری رێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د له‌تیف-ه‌وه‌ خوێنرایه‌وه‌.
دواتر وتاری هاوبه‌شی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی 70 له‌لایه‌ن مسته‌فا چاوڕه‌ش-ه‌وه‌ پێشكه‌شكراو تێیدا ئاماژه‌ی به‌ نه‌به‌ردی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌شه‌ڕی دژی تیرۆردا كرد، هه‌روه‌ك چه‌ندین نموونه‌ی خۆڕاگری میلله‌ته‌كه‌مانی به‌بیر هێنایه‌وه‌. پاراستنی یه‌كڕیزیی و یه‌كده‌نگی و یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كان له‌پێناوی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كان و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌شدا به‌پێویست زانی، هه‌روه‌ك ته‌ئكیدی له‌ پێویستی بایه‌خپێدانی زیاتر به‌ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كرده‌وه‌.
هه‌ر له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وتارێكی پێشكه‌شكردو جه‌ختی له‌ به‌رده‌وام بوونی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرده‌وه‌ بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان.
له‌ وتاری بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانیشدا كه‌ له‌لایه‌ن مامۆستا جه‌مال-ه‌وه‌ خوێنرایه‌وه‌، به‌ڵێنی درێژه‌دان به‌ رێبازی پیرۆزی شه‌هیدان دووپاتكرایه‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رێزلێنان لە خاتوو فەهیمە ئەمین دایكی شەش شەهید و خوشكی دوو برای شەهید

شوان كەریم دوێنێ، لەمەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ...