سەرەکی » دۆسێ » مالیكی داوای پۆستی جێگری سەرۆك كۆمار دەكات

سائیرون: رێگەنادەین

مالیكی داوای پۆستی جێگری سەرۆك كۆمار دەكات

نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عیراق و جێگری سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق، داوای پۆستی جێگری سەرۆك كۆمار دەكاتەوە و دەڵێت، رەوشی ئێستای عیراق وادەخوازێت رۆڵی گەورەتر هەبێت، ئەمەش لەلایەن هاوپەیمانی سائیرونەوە كە موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر سەرپەرشتی دەكات رەتدەكرێتەوە و پێیانوایە، مالیكی لەماوەی 8 ساڵ سەرۆكایەتیكردنی حكومەتی عیراقی شكستخواردوو بووە و وڵاتی گەیاندووەتە زۆرێك لە بەرەنجامە خراپەكان، بەرپرسیارێتی كەوتنی موسڵیش لە ساڵی 2014 دەخاتە ئەستۆی مالیكی.
نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و جێگری پێشووی سەرۆك كۆماری عیراق لە 31ی ئابی رابردوو ڕایگەیاند، چاوەڕوانی دەرچوونی بڕیاری دانانیەتی بە جێگری سەرۆك كۆمار، بەر لەوەی هەڵوێستی خۆی یەكلایی بكاتەوە سەبارەت بە سوێندخواردنی دەستوری وەك ئەندامی پەرلەمان.
نوری مالیكی لە دیمانەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو”وێڕای ئەوەی پشتگیری تەواوی پەرلەمانە، بەڵام بەلایەوە قورسە وەك پەرلەمانتار ڕۆڵی خۆی ببینێت، لەسایەی ئەو ڕەوشەی پەرلەمانی تێكەوتووە بە تایبەت كە خەریكە لە ڕێڕەوی ئەركە دیاریكراوە دەستورییەكانی دەردەچێت”.
بە گوتەی مالیكی” پەرلەمان دەست لە هەندێك كاروبار وەردەكات كە لە دەرەوەی دەسەڵاتەكانیەتی، وەك تەرخانكردنی پلەی سەربازی و دەستوەردان لە كاروباری دارایی”.
پێشتر نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندبوو، دانەنانی جێگری سەرۆك كۆمار، پێشێلكارییەكی دەستورییە، چونكە لە دەستوردا ئاماژە بە دانانی جێگرێك یان زیاتر بۆ سەرۆك كۆماركراوە.
وەك رەتكردنەوەیەكی ئەو داخوازییەی مالیكیش، پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی سائیرون ڕایگەیاندبوو، هاوپەیمانییەكەی ڕێگەنادات نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، سەرلەنوێ‌ پۆستی جێگری سەرۆك كۆمار وەربگرێتەوە.
سەعد مانع، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون، كە لەلایەن موقتەدا سەدری رابەری ڕەوتی سەدرەوە سەرپەرشتی دەكرێت، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا لە 2ی ئابی 2019 ڕایگەیاندبوو، “هاوپەیمانی سائیرون، كێشەی لەسەر كەسی مالكی نییە، بەڵكو كێشەی لەگەڵ ئیدارەدانی ئەو پیاوەدا هەیە، كە بە درێژایی 8 ساڵ شكستخواردوو بووە و وڵاتی گەیاندە زۆرێك لە بەرەنجامە نەرێنییەكان، دوایین ئەو بەرەنجامە نەخوازراوانەش كەوتنی موسڵ بوو”، ئاماژەی بەو بۆشایی و كەلێنانەش كردووە، كە لە بەرەنجامی زۆری پۆست و دەسەڵاتەكاندا لە حكومەت و سەرۆكایەتییەكاندا دروست دەبن.
بە كوتەی سەعد مانع، “حكومەتی پێشوو بەسەركردایەتی حەیدەر عەبادی، بەدەست كورتهێنانی بودجەی فیدڕاڵییەوە گیرۆدەبوو، ئەمەش بەهۆی پۆست و بەڕێوەبەرایەتییە دووبارەكان، كە دووبارەبوونەوەی هەمان دەسەڵات بوون، بۆیە نابێت ئەو حاڵەتە دووبارە ببێتەوە”.
ئەمە رەتكردنەوەەی ئەو لێدوانەی پێشووتری نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و جێگری پێشووی سەرۆك كۆماری عیراق بوو كە ڕایگەیاندبوو، چاوەڕوانی دەرچوونی بڕیاری دانانیەتی بە جێگری سەرۆك كۆمار، بەر لەوەی هەڵوێستی خۆی یەكلایی بكاتەوە سەبارەت بە سوێندخواردنی دەستوری وەك ئەندامی پەڕلەمان.
نوری مالكی لە دیمانەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، “وێڕای ئەوەی پشتگیری تەواوی پەڕلەمانە، بەڵام بەلایەوە قورسە وەك پەڕلەمانتار ڕۆڵی خۆی ببینێت، لەسایەی ئەو ڕەوشەی پەڕلەمانی تێیكەوتووە بە تایبەت، كە خەریكە لە ڕێڕەوی ئەركە دیاریكراوە دەستورییەكانی دەردەچێت، دانەنانی جێگری سەرۆك كۆماریش، پێشێلكارییەكی دەستورییە، چونكە لە دەستوردا ئاماژە بە دانانی جێگرێك یان زیاتر بۆ سەرۆك كۆمار دەكات».
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق، لە 9ی ئابی 2016، بڕیاریدا پۆستەكانی جێگرانی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران دەستبەجێ‌ هەڵبوەشێنرێنەوە.
لەو دەمەدا فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق، سێ‌ جێگری هەبوو كە نوری مالیكی جێگری یەكەمی سەرۆك كۆمار و ئوسامە نوجێفی جێگری دووەمی سەرۆك كۆمار و ئەباد عەللاوی جێگری سەرۆك كۆمار بۆ كاروباری پێكهاتننەوەی نیشتمانی بوو، ئەمەش لە هەشتی ئەیلولی 2014 لەلایەن پەرلەمانەوە دەنگی لەسەردرا.
سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پۆستەكانیش، پێشتر عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژی رەسمی دەسەڵاتی دادوەری رایگەیاندبوو»دادگای باڵای فیدراڵی لە دانیشتنێكی خۆیدا لەو بارەیەوە، تەماشای سكاڵای تانەدانی لە بڕیارەكەی سەرۆك وەزیران كردووە، وێڕای ئەركی تایبەتی خۆی بۆ هەڵسەنگاندنی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پۆستەكانی جێگرانی سەرۆك كۆمار، دادگای باڵای فیدراڵی، گەیشتووەتە ئەو ئاكامەی كە بوونی جێگرێك یان زیاتر بۆ سەرۆك كۆمار، فەرمانێكە بەپێی ماددەی (69/دووەم)ی دەستور هەموانی پابەندكردووە».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شیكاری سەربازیی: كەركوك‌ و ئەوەی دەتوانرا رزگار بكرێ

پەیڤێک ماوەیەکی زۆرە قسەوباسی بێ مانا و ناڕەوا لە بارەی ...