روسیا له‌پاش ساڵی 2011و دروستبوونی ته‌نگژه‌كان له سوریا، رۆڵی گه‌وره و كاریگه‌ریی هه‌بوو، به تایبه‌ت له مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی وڵاته، له‌ئێستاش و له‌پاش سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی سوپای سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانی له پاككردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی وڵاته‌كه له چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان، رۆڵی مۆسكۆ جگه له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه مه‌یدانییه‌كان، له نه‌خشاندنی ئایندهی پرۆسه‌ی سیاسی سوریادا فراوانتر ده‌بێت.
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا، له سۆنگه‌ی درككردنی به‌و راستییه و هه‌ستكردنی به رۆڵی روسیا و ده‌ربڕینی هه‌ستی پێ‌زانین به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌و خزمه‌تانه‌ی روسیا پێكهشی كردووه، له 20ی تشرینی دووه‌می 2017، سه‌ردانی سوچی روسیای كرد و له‌لایه‌ن فلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی روسیاوه پێشوازیی لێكرا، له چاوپێكه‌وتنی نێوانیشیاندا وه‌ك ئاژانسی (روسیا الیوم) ئاماژه‌ی پێكردبوو، «پره‌نسیپه سه‌ره‌كییه‌كانی رێكخستنی پرۆسه‌ی سیاسی و چاره‌سه‌كردنی قه‌یرانی سوریا له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكدا تاوتوێ كراون».
دوابه‌دوای ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ش، كرملین له به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه له‌سه‌ر سایتی فه‌رمی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاویكردبۆوه»پۆتین پرۆزبایی له ئه‌سه‌د كردووه، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی سوریا له جه‌نگی دژ به تیرۆر به‌دیهێناون، پێی راگه‌یاندووه كه گه‌لی سوریا تا دێت له تێكشكاندنی تیرۆریستان وه‌ك ده‌ره‌نجامێكی حه‌تمی، نزیك ده‌بێته‌وه».
هه‌ر به‌پێی به‌یاننامه‌كه»پۆتین به‌پێویستی زانیوه له‌ئێستادا پێكهاتنێكی سیاسی له سوریادا بهێنرێته كایه، و ئه‌سه‌دیش له‌به‌رانبه‌ردا ئاماده‌یی بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ده ده‌ربڕیوه كه ئاشتی و سه‌قامگیرییان بۆ سوریا ده‌وێت».
پۆتین رایگه‌یاندبوو»له سوچی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا و سه‌رۆكی ئێران كۆده‌بێته‌وه و وتوێژی زیاتر ده‌كه‌ن له‌و باره‌یه‌وه، مه‌سه‌له‌ی گرنگی دوای تێكشكاندنی تیرۆریستان، مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ری سیاسییه، چاره‌سه‌ره‌كه‌ش درێژخایهند ده‌بێت له دۆخی ئێستای سوریا».
سه‌رۆكی روسیا له میانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د باسی له‌وه‌شكردبوو كه «جگه له (ئێران و توركیا) له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری وه‌ك عیراق و ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، و میسر، و سعودیه، و ئوردن، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كارده‌كه‌ن و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌كاره‌كانیان».
به وته‌ی پۆتین»ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا پره‌نسیپه سه‌ره‌كییه‌كانی رێكخستنی پرۆسه‌ی سیاسی تاوتوێ بكه‌م، و كۆنگره‌ی دیالۆگی سوریاش كه پشتیوانی لێده‌كه‌ن، ده‌مه‌وێت گوێبیستی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێوه‌بم بۆ دۆخی ئێستا، و ئاسۆی په‌ره‌سه‌ندنی دۆخه‌كه، له‌گه‌ڵ دیدی ئێوه بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی، گومانیشی تێدا نییه له كۆتاییدا پێویسته هه‌نگاوه‌كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بێت، بۆیه ئێمه پشتمان به به‌شداریی چالاكانه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ستووه له هه‌مان رێڕه‌ودا و به هه‌مان شێوه له قۆناغه‌كانی كۆتایی ئه‌و هه‌نگاوه».
ئاژانسی (روسیا الیوم) ئه‌وه‌شی خستبووه روو كه «سه‌رۆكی سوریا لای خۆیه‌وه رایگه‌یاندووه، ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی روسیا كه بۆ پاڵپشتی سوپای سوریا بوون له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی تیرۆر، پێش دوو ساڵ و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستییان پێكردوو، و دره‌نجامی سه‌ربازی و سیاسی و مرۆیی گه‌وره‌یان به‌دیهێنا، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه پاشه‌كشه‌كردنی تیرۆریستانیش له زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا بووه مایه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆرێك له هاولاتیانی سوریا بۆ شار و چارۆچكه گونده‌كانیان و له‌ئێستاشدا ژیانی ئاسایی خۆیان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه».
ئه‌سه‌د ته‌ئكیدی له‌سه‌ر بایه‌خی دیمه‌شق كردبۆوه به پێشخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له‌دوای به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆر و رایگه‌یاندبوو»حكومه‌تی سوریا پشت به پشتیوانییه‌كانی روسیا ده‌به‌ستێت له زامنكردنی دهستوهردانهدانی گهمهكهره ده‌ره‌كییه‌كان له پرۆسه‌ی سیاسی سوریا، كه ده‌بێت ته‌نیا پشتیوانی له‌و رێڕه‌وه سیاسییه بكه‌ن كه سورییه‌كان بۆخۆیان سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن».
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی سوریا پێزانینی گه‌لی سوریای بۆ روسیا ده‌بڕیبوو كه رۆڵی گرنگی له پارێزگاری له یه‌كێتی و یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا و سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌دا گێڕاوه.
سه‌ردانه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ روسیا له 20ی تشرینی دووه‌می 2017، به دووه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكی سوریا بۆ ئه‌و وڵاته داده‌نرێت دوای ئه‌وه‌ی له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2015، سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی كرد و پاش كۆتایهاتنی سه‌ردانه‌كه‌ش له‌لایه‌ن میدیاكانه‌وه راگه‌یاندرا.
رۆڵی روسیا له هاوكێشه‌كانی سوریا
دوای دروستبوونی ته‌نگژه‌كانی سوریا له ساڵی 2011 كه له ده‌ره‌نجامی به ناو «به‌هاری عه‌ره‌بی» هاتنه كایه و وڵاته‌كه‌یان دووچاری گه‌وره‌ترین جه‌نگی ناوخۆیی كرد و بوونه مایه‌ی ئه‌وه‌ی سوریا ببێته شانۆیه‌ك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی گره‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، روسیا وه‌ك گه‌مه‌كه‌رێكی به‌هێز هاته گۆڕه‌پانه‌كه و توانی به‌ر به گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین گه‌رده‌لولی گۆڕانكاریی له وڵاته‌كه‌دا بگرێت و ئه‌و خواستانه‌ش پوچه‌ڵ بكاته‌وه كه زۆرێك ده‌یانویست.
روسیا له سوریادا، توانی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و هاوكێشانه‌دا زاڵ ببێت كه ئه‌مریكا و توركیا و وڵاتانی كه‌نداو و زۆرێك له لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تر دایانڕشتبوو، مۆسكۆ له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی پشتیوانی لۆسجتی و مه‌یدانی، له‌ڕووی سیاسیشه‌وه زۆرێك له‌و پرۆژه بڕیارانه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه له دژی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا پێشنیازدهكران بۆ جێبه‌جێكردن.
رۆڵی روسیا له سوریا، هاوشان له‌گه‌ڵ رۆڵی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ئێران و «حزبوڵڵا» و لایه‌نه شیعییه‌كانی تر، رێگرتبوو له روخانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌سه‌د، و راگرتنی ته‌وژمی زاڵبوونی ئه‌و گروپه ئیسلامییه توندڕه‌وانه‌ش بوو كه خه‌ریك بوو ده‌ستییان به‌سه‌ر زۆربه‌ی شاره‌كانی سوریادا ده‌گرت و ده‌یانویست وڵاته‌كه بۆ سه‌ده‌كانی ناوه‌ند بگێڕنه‌وه.
روسه‌كان، له دیمه‌شق و حه‌ڵه‌ب و ته‌دمور و دێرئه‌لزور و زۆرێك له ناوچه‌كانی تری سوریادا، رۆڵی به‌رچاوییان هه‌بوو له پاڵپشتی هێزه سه‌ربازییه‌كانی حكومه‌تی سوریا له‌پێناو ده‌رپه‌ڕاندن و راوه‌دونانی گروپه توندڕه‌وه‌كان، به تایبه‌تیش چه‌كدارانی رێكخراوی «ده‌وڵه‌تی ئیسلامی» داعش، له‌و ناوچانه.
روسیا چی ده‌وێت له سوریادا؟
له‌كاتێكدا روسیا تۆمه‌تبار ده‌كرا به‌وه‌ی گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌نێو وڵاته‌كه‌دا ده‌كاته ئامانج به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، بیانووه‌كه‌ی به‌گژداچوونه‌وه‌ی رێكخراوی «ده‌وڵه‌تی ئیسلامی» داعش بوو، چونكه « ته‌نیا له‌سه‌دا ده‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی داعشیان ده‌كرده ئامانج، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی شاره‌زا سه‌ربازییه‌كان بۆ تۆڕی «CNN» ی ئه‌مریكاییان باسكردبوو».
تۆڕی «CNN» پێنج هۆكار ده‌خاته‌ڕوو كه به بۆچوونی شرۆڤه‌كارانی تۆڕه‌كه، وایان له فلادیمێر پۆتین كردووه، پشتیوانی له به‌شار ئه‌سه‌د بكات و هه‌وڵ بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بدات له سوریا.
هۆكاره‌كانیش له‌م خاڵانه‌دا كۆكراونه‌ته‌وه وه‌ك «CNN»ئاماژه‌یان پێده‌كات:
1-پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی روسیا له سوریا، چونكه مۆسكۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و سه‌ربازی گه‌وره‌ی له سوریادا هه‌یه، به تایبه‌تیش بنكه‌ی سه‌ربازی سه‌ر به هێزه ده‌ریاییه‌كانی روسیا له شاری ته‌رتوس كه له‌سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه له‌و وڵاته‌دا بوونی هه‌یه.
2-پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌كان، به‌وپێیه‌ی سه‌رۆك فلادیمێر پۆتین په‌یامێك ئاراسته‌ی جیهان ده‌كات له ده‌ستوه‌ردانی له سوریادا و ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه روسیا تائێستاش وڵاتێكی به‌هێزه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی له‌پاش روخانی هاوپه‌یمانی وڵاته‌كه‌ی، له‌وانه سه‌دام حسێن و موعه‌مه‌ر قه‌زافی.
3-شه‌ڕكردن له دژی گروپه ئیسلامییه، كرملین نیگه‌رانییه‌كی زۆره هه‌یه به‌رانبه‌ر به گه‌شه‌كردنی ئه‌و مه‌ترسییه كه بووه مایه‌ی به‌ئامانجگرتنی وڵاته‌كه‌ی له‌ڕێی ژماره‌یه‌ك هێرش و په‌لاماره‌وه كه له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌كانی چیچانه‌وه له ساڵی 1990 له روسیادا رویاندا.
4-به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پشتیوانی ناوخۆیی بۆ سه‌رۆك پۆتین،چونكه سزا ئابورییه‌كانی سه‌ر روسیا له‌پاش لكاندنی نیمچه دوورگه‌ی كریمیا و جوداكردنه‌وه‌ی له ئۆكرانیا،بونه مایه‌ی داكشانی نرخی نه‌وت، ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ندان ملیۆن هاوڵاتی روسی به‌ره‌و چینی هه‌ژاریی ببات، به‌ڵام وێڕای ئه‌وه پۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له سوریادا واده‌كه‌ن خه‌ڵكی ره‌وشی ناوخۆی وڵاته‌كه له‌بیر بكات و ئاستی هه‌ستكردن به شانازیی نیشتمانی به‌رزبكاته‌وه.
5-فرۆشتنی چه‌ك، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی روسیا له سوریادا، بونه‌ته پرۆسه‌كانی خستنه‌ڕووی چه‌ك و فڕۆكه و موشه‌ك و سیستمی سه‌ربازیی وڵاته‌كه، وه‌ك ریكلامێكیش بۆ پیشه‌سازی سه‌ربازی روسیا به‌كارده‌هێنرێن.
ئه‌م خاڵانه‌ی له‌لایه‌ن تۆڕی «CNN»ی ئه‌مریكاوه خراونه‌ته‌ڕوو، وه‌ك هۆكارێك بۆ ده‌ستوه‌ردانی روسیا له سوریادا داده‌نرێن، به‌ڵام وێڕای هه‌موو ئه‌وانه، روسیا له‌ئێستادا گه‌مه‌یه‌كی به‌هێز ده‌كات له ناوچه‌كه‌دا و له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌مه‌یه‌شدا، توانیویه‌تی باڵانسی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ دژهكانیشدا رابگرێت، بۆ نمونه سهڕهزای ته‌نگژه و خراپبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا، توانی له‌ماوه‌یه‌كی پێوانییدا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا باش بكاته‌وه و له‌گه‌ڵ بازرگانییه ئاساییه‌كاندا چه‌ك و سیستمی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته توركیا، به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ سعودیه و وڵاتانی تری كه‌نداویشدا هه‌مان مامه‌ڵه‌ی هه‌یه و پره‌نسیپه سیاسیه‌كانی خۆی خستووه‌ته دوای، به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییهكانییهوه.
152 جار بینراوە