سەرەکی » هەواڵ » سەرۆكی پەرلەمان: دیالۆگ ‌و گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بژاردەیەكی پەسەندكراوە

سەرۆكی پەرلەمان: دیالۆگ ‌و گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بژاردەیەكی پەسەندكراوە

دوێنێ پەرلەمانی كوردستان بەسەرۆكایەتیی د.ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمان، کۆبۆوە.
بەرنامەی كاری دانیشتنەكە لەدوو خاڵ پێكهاتبوو، یەكەم تایبەتبوو بەوتەی سەرۆكی پەرلەمان بەبۆنەی ساڵیادی دووەمی پرسی سەربەخۆیی كوردستان (ریفراندۆم)، خاڵی دووەمیش خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یەكەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، كرا.
سەرۆكی پەرلەمان، لەوتارەكەیدا، رایگەیاند: ئەمڕۆ دوو ساڵی تەواو بەسەر ئەنجامدانی پرۆسەی راپرسی بۆ سەربەخۆیی تێدەپەڕێت، كە پرۆسەیەك بوو لەو كاتەدا پشتیوانی لەئاستی هەرێمی‌و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پیادەكردنی ئەم ئیستیحقاقەی گەلەكەمان بەدەستنەهێنرابوو، رەنگە هەڵسەنگاندنیش بۆ هەندێ فاكتەر‌و ئاماژەی سەركەوتن‌و قبوڵكردنی ئەنجامەكان‌و كارپێكردنیان لەئاستی خواستدا نەبووبێت، بۆیە پشتمان تێكراو بەتەنها بەجێیانهێشتین.
ئەوەشی راگەیاند: ئەوكات‌و ئێستاش بۆچوونمان وایە كە مافی چارەی خۆنووسین مافێكی سروشتی‌و ئەزەلیی هەر گەلێكە، كە راپرسیش یەكێكە لەئامڕازەكان بۆ ئەو گوزارشت لەخۆكردنەی گەلان.
ئاماژەی بەوەشدا كە بەگشتی، پێشتر‌و پاش ئەنجامدانی راپرسیش، جەختكردنەوە لەسەر دیالۆگ‌و گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بژاردەیەكی پەسەندكراوی گەلەكەمان‌و پەرلەمانی كوردستان بووەو دامەزراوە دەستوورییەكانی هەرێم بەغدایان بەقووڵایی ستراتیژی زانیوەو دەزانین، ئێستاش خوازیاری چارەسەری سەرجەم گرفتەكانین.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاسایش ‌و سەقامگیریی لە عیراق و ناوچەكەدا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە دێڤد شینكەر یاریدەدەری ...