سەرەکی » زانست » ئه‌مریكاوئه‌وروپادژی هه‌سارۆكه‌ هێرشبه‌ره‌كان..

ئه‌مریكاوئه‌وروپادژی هه‌سارۆكه‌ هێرشبه‌ره‌كان..

ئه‌مریكا و ئه‌وروپا دژی هه‌سارۆكه‌ هێرشبه‌ره‌كان یه‌كده‌گرن

بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هێرشی له‌ ناكاوی هه‌سارۆكه‌كان و پاراستنی گۆی زه‌وی ئاژانسی ناسا و ئاژانسی فه‌زایی ئه‌وروپا به‌رنامه‌یه‌ك داده‌نێن.
ئاژانسی فه‌زایی ناسا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: له‌گه‌ڵ ئاژانسی فه‌زایی ئه‌وروپا سه‌رقاڵی دانانی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شن بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی هێزی به‌رگرییان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌سارۆكه‌یه‌ك و ڕێگرتن له‌ خۆكێشانی به‌ زه‌ویدا .
مه‌به‌ست له‌و هاوكارییه‌ش زانینی توانای به‌رگریی ئه‌و ئاژانسانه‌یه‌ له‌ دژی ئه‌و به‌رده‌ ئاسمانیانه‌ كه‌ ناوبه‌ناو ده‌بنه‌ هه‌ڕشه‌ بۆ سه‌ر گۆی زه‌وی.
ئێستاش زاناكان خه‌ریكی ڕه‌وانه‌كردنی ڕۆكێتێكن بۆ هه‌ساره‌ی (دیدیمۆس B) كه‌ 11 سه‌عات جارێك به‌ ده‌وری هه‌سارۆكه‌یه‌كی گه‌وره‌تردا ده‌سووڕێته‌وه‌ كه‌ به‌(دیدیمۆسA) ناسراوه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتن یان شكستی تواناكانی ئه‌و ئاژانسانه‌ دیاری ده‌كات.
زانایانی گه‌ردوونناسیی سیستمی دیدیمۆس له‌ نێو لیستی ئه‌و ته‌نانه‌ داده‌نێن كه‌ نزیكن له‌ زه‌وییه‌وه‌، به‌ڵام نزیكییه‌كه‌شیان به‌شێوه‌یه‌ك نییه‌ كه‌ وای لێبكات به‌رزه‌وی بكه‌وێت.
له‌م پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌ی ناسا و ئاژانسه‌ ئه‌وروپییه‌كه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2015ه‌وه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت هه‌ردوو ئاژانسه‌كه‌ سوودیان له‌ مه‌كۆیه‌كی ئاژانسی ناسا وه‌رگرتووه‌ كه‌ پێیده‌وترێت (DART).
له‌مباره‌یه‌وه‌ زانای گه‌ردوونناس(ئیان كارنیلی) له‌ ئاژانسی فه‌زایی ئه‌وروپا وتی» تا ئێستا ئێمه‌ یه‌كه‌مین كه‌سین له‌ مێژوودا كه‌ ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی وامان هه‌یه‌ كه‌ بتوانێت ڕێڕه‌وی هه‌سارۆكه‌یه‌ك بگۆڕین بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی خراپی بۆ سه‌ر گۆی زه‌وی نه‌بێت».
ئه‌و وتیشی» تا ئێستا پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه‌، ئایا ئه‌و ته‌كنیك و نمونانه‌ی هه‌مانه‌ گونجاون بۆ كاركردن ؟ (DART)یش به‌و ئه‌ركه‌ی پێیسپێردراوه‌ ده‌توانێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ بداته‌وه‌.
ئه‌و زانا گه‌ردوونناسه‌ وتیشی» له‌وانه‌یه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ هه‌ندێك كێشه‌ی هه‌بێت، چونكه‌ شتێكی كه‌م ده‌رباره‌ی ڕه‌فتاری ئه‌و ته‌نه‌ بچووكانه‌ ده‌زانین له‌ كاتی به‌ریه‌ككه‌وتندا و ڕه‌نگه‌ ئه‌وه‌ ئه‌نجامی خراپی هه‌بێت بۆ به‌رگریكردن له‌ هه‌ساره‌كان و له‌ گۆی زه‌وی».
بڕیاره‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ له‌ مانگی ته‌مموزی 2021دا بخرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌ئه‌یلولی 2022دا ده‌ربكه‌وێت و هه‌روه‌ها بڕیاره‌ ئه‌و مه‌كۆیه‌ سه‌ته‌لایتێكی زیاده‌ی پێوه‌ بلكێنرێت كه‌ به‌(LICIACube)ناسراوه‌، به‌ر له‌وه‌ی ڕۆكێتی(DART)ی سه‌ره‌كیی به‌ر هه‌سارۆكه‌كه‌ بكه‌وێت ئه‌و سه‌ته‌لایته‌ بچووكه‌ جیا ده‌بێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی دیمه‌نی ئه‌و ساته‌ مێژووییه‌ بگرێت و ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ زه‌مینیه‌كانی ئه‌و دوو ئاژانسه‌ی بكات.
ئاماده‌كه‌رانی پرۆژه‌كه‌ش ده‌ڵێن»بڕیاڕه‌ مه‌كۆی(DART) به‌ خێرایی (2360) كیلۆمه‌تر له‌ سه‌عاتێكدا بگاته‌ (دیدیمۆس B)، هه‌موو ئه‌و هێزه‌ش وه‌رده‌گێڕدرێت بۆ گۆڕانكاری له‌خێرایی ئاراسته‌كراو كه‌ ئه‌و ماوه‌یه‌یه‌ ته‌نێك ده‌یبڕێت له‌ یه‌كه‌ی كاتدا، به‌ تێكرای یه‌ك سانتیمه‌تر یان زیاتر ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ بتوانێت ماوه‌ی خولگه‌یی له‌ 12 سه‌عاته‌وه‌ بكات به‌ چه‌ند خووله‌كێك.
بڕیاریشه‌ له‌ ساڵی 2023 دا ئاژانسی فه‌زایی ئه‌وروپا مه‌كۆیه‌ك به‌ ناوی (Hera) ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان بكات كه‌ ئه‌ركی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی و تێبینی ده‌بێت له‌ باره‌ی هه‌بونی مه‌ترسی هه‌سارۆكه‌ وێله‌كان بۆ گۆی زه‌وی.

سه‌رچاوه‌: سپۆتنیك

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

من وژینگه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان (به‌شی دووەم) كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وز / 16/ ...