سەرەکی » وەرزش » وازهێنانی یه‌كجاره‌كی راگه‌یاند

وازهێنانی یه‌كجاره‌كی راگه‌یاند

تیم هاوارد گۆڵپارێزی دیاری ئه‌مریكی له‌ ته‌مه‌نی 40 ساڵی وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له‌ یاریكردن راگه‌یاند ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ تیپه‌كه‌ی نه‌یتوانی سه‌ربكه‌وێت بۆ قۆناغی پله‌ی ئۆفی خولی ئه‌مریكا.
هاوارد كه‌ یاری بۆ یانه‌كانی مانچسته‌ر یونایتد و ئێڤه‌رتۆنی ئینگلیزی كردوه‌ ئێستا له‌ ریزی یانه‌ی كۆلۆرادۆ راپیدز یاری ده‌كات و له‌دوا یاریش به‌هۆی شكست به‌رامبه‌ر به‌ لۆس ئه‌نجلس له‌پله‌ی نۆیه‌م گیرسانه‌وه‌و نه‌یانتوانی بگه‌نه‌ پله‌ی ئۆف.
دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌ش ئه‌و گۆڵپارێزه‌ له‌ تویته‌ر نووسیویه‌تی ئه‌مه‌ دواین یاریم بوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگای یانه‌كه‌م.
دواتریش ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا ده‌ڵێت: گه‌شتێكی جوان بوو، چێژم وه‌رگرت له‌ماوه‌ی‌ 3 ساڵی رابردو كه‌ به‌درێسی كۆلۆرادۆ یاریم كرد، بیرتان ده‌كه‌م و دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ زۆر لێتان دوور نابم.
هاوارد له‌ پریمه‌رلیگ 339 یاری ئه‌نجام داوه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌مریكاش 121 یاری كردوه‌و ساڵی 2017 وازی له‌ یاری نێوده‌ووڵه‌تی هێناوه‌، له‌ مۆندیالی 2014ه‌ش ریكۆردێكی مێژوویی تۆماركرد كه‌ رێگری كرد له‌ 14 شوتی به‌لژیكا بۆ ناو گۆڵه‌كه‌ی‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سیمۆن بایڵز ژماره‌ی میداله‌كانی له‌ پاڵه‌وانێتی جیهان گه‌یانده‌ 25 میدال

سیمۆن بایڵزی كچه‌ وه‌رزشكاری ئه‌مریكی به‌رده‌وامه‌ له‌ نوسینه‌وه‌ی‌ مێژوو له‌ ...