سەرەکی » وەرزش » گفتوگۆی نوێ كردنه‌وه‌ی‌ بۆندی شتیگن ده‌ستپێكردوه‌

گفتوگۆی نوێ كردنه‌وه‌ی‌ بۆندی شتیگن ده‌ستپێكردوه‌

یانه‌ی‌ بارسیلۆنا گفتوگۆكانی ده‌ستپێكردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بۆندی مارك ئه‌ندریه‌ تیر شتیگنی گۆڵپارێزی یانه‌كه‌ نوێ بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ماوه‌ پارێزگاری له‌ تواناكانی بكات.
ئه‌و گۆڵپارێزه‌ ئه‌ڵمانیه‌ له‌وه‌ته‌ی‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌وه‌ كردوه‌ ئاستی به‌رزی پێشكه‌ش كردوه‌و بووه‌ته‌ یه‌كێك له‌ دیارترین پایه‌كانی یانه‌كه‌، به‌هۆی ئه‌مه‌ش یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ی‌ نوێ كردنه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌ی‌ پاداشتی بكات.
رۆژنامه‌ی‌ ماركا بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ تیر شتیگن له‌ بارسێلۆنا دڵخۆشه‌ و هه‌ست به‌ گرنگی خۆی ده‌كات له‌ ریزی یانه‌كه‌ بۆیه‌ نوێ كردنه‌وه‌ی‌ بۆندی له‌گه‌ڵی قورس نابێت.
شتیگن سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ یاری به‌رامبه‌ر به‌ سیڤیا یاری ژماره‌ 200 به‌ ردێسی یانه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامداو هیوای ئه‌وه‌شی خواست زۆرترین ماوه‌ له‌ ریزی یانه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت.
به‌پێی ماركا ئیداره‌ی بارسا ترسی له‌و بۆندانه‌ هه‌یه‌ كه‌پێشكه‌شی گۆڵپارێزه‌كه‌ ده‌كرێت بۆیه‌ ده‌یه‌وێت بۆندێكی درێژخایه‌نی له‌گه‌ڵ ئیمزا بكات و بۆنه‌كه‌ی‌ كه‌ هاوینی 2022 كۆتایی دێت درێژبكاته‌وه‌ بۆ 2026.
شتیگن له‌ میركاتۆی 2017 به‌رامبه‌ر به‌ بڕی 12 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ بارسێلۆناوه‌ كردو نرخیشی له‌ میركاتۆی یاریزانان سه‌رو 80 ملیۆن یۆرۆیه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سیمۆن بایڵز ژماره‌ی میداله‌كانی له‌ پاڵه‌وانێتی جیهان گه‌یانده‌ 25 میدال

سیمۆن بایڵزی كچه‌ وه‌رزشكاری ئه‌مریكی به‌رده‌وامه‌ له‌ نوسینه‌وه‌ی‌ مێژوو له‌ ...