سەرەکی » هەمەڕەنگ » ستافێكی‌ ژن ده‌چنه‌ ئاسمان

ستافێكی‌ ژن ده‌چنه‌ ئاسمان

ئاژانسی‌ فڕۆكه‌وانی‌‌و ئاسمانی‌ ناسای‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به‌هۆی‌ كه‌موكووڕییه‌كه‌وه‌ له‌ وێستگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئاسمانیدا، واده‌ی‌ گه‌شتی‌ ژنان بۆ بۆشایی ئاسمان‌و وێستگه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ردا هات‌و پێش خرا.
گرنگی‌ ئه‌م گه‌شته‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ ستافه‌كه‌ی‌ له‌ دوو ژن پێكهاتووه‌ ئه‌وانیش كریستینا كۆچ و جێسیكا میر، بڕیار بوو گه‌شته‌كه‌یان وێستگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئاسمانی‌ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو ده‌ست پێبكات، به‌ڵام كێشه‌یه‌ك له‌ وێستگه‌كه‌دا دروست بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ ناچاری‌ گه‌شته‌كه‌یان پێش خرا.
وێستگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئاسمانی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ كوتوپڕ یه‌كه‌ی‌ وزه‌كه‌ی‌ له‌كار كه‌وت‌و ئێستا ستافی‌ ژنان ده‌بێت له‌ گه‌شته‌كه‌یاندا پاترییه‌ له‌كاركه‌وتووه‌كان بگۆڕن به‌ پاتری‌ تازه‌.
وێستگه‌ی‌ ئاسمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ تا ئێستا پێشكه‌وتووترین پڕۆژه‌ی‌ ئاسمانی‌ مرۆڤه‌‌و له‌ رووی‌ تێچوونیشه‌وه‌ گرانترین پڕۆژه‌یه‌.

سكای‌ نیوز

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*