سەرەکی » ساڵۆنی کوردستانی نوێ » کۆڕی بڵاوکردنەوەی کتێبەکانی ״د. مەغدید سەپان״ و ״برزۆ ئیسماعیل مەنسوور״ بەڕێوەچوو

کۆڕی بڵاوکردنەوەی کتێبەکانی ״د. مەغدید سەپان״ و ״برزۆ ئیسماعیل مەنسوور״ بەڕێوەچوو

لەبەردەوامی ئەو کۆڕانەی ساڵۆنی کوردستانی نوێ رێکیاندەخات، سەعات 10.30ی سەرلەبەیانی دوێنێ سیشەممە 29/10/2019 رێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی هەردوو کتێبی (کوردستانی نوێ بەزمانی رووسی) نووسینی (د. مەغدید سەپان) و کتێبی (پیشەگەری و تەکنیکەکانی بەرهەم لە شاشەی تەلەفزیۆن) نووسینی (برزۆ ئیسماعیل مەنسور)، بەڕێوەبرد.
لەکۆڕەکەدا هەردوو نووسەر بەشێوەیەکی گشتی باسیان لەناوەڕۆکی کتێبەکان کرد، پاشان کتێبەکان بەخشرایە ئامادەبووانی کۆڕەکە.

لەژمارەکانی داهاتووداو لەدووتوێی ساڵۆنی کوردستانی نوێدا راپۆرتێک لەوبارەیەوە بڵاودەکرێتەوە.

فۆتۆ: حەمە عومەر

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*