سەرەکی » مانشێت » جیاوازییەكی بچووكی یەكێتی و پارتی لە وێنەی وتەبێژەكانیاندا

جیاوازییەكی بچووكی یەكێتی و پارتی لە وێنەی وتەبێژەكانیاندا

لەنوێترین كۆنگرەی رۆژنامەوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا زیاتر لە 13 كەناڵی ئاسمانی ئامادەبوون، بەڵام پارتی لەنوێترین كۆنگرەی هاوشێوەیدا كە بۆ وەڵامی یەكێتی ئامادەیكردبوو، تەنها ئەو 5 كەناڵەی بانگهێشت كردبوو كە حزبیی و سێبەری خۆیەتی.
پارتی دیموكراتی كوردستان لەڕێی وتەبێژەكەیەوە وەڵامی رەخنەو گلەییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی دایەوە، كە سەبارەت بەبەشداری سیاسی و حكومڕانی و رێككەوتنە سیاسییەكانی لەڕێی لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی لەكۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا ئاڕاستەی پارتی كردبوون.
كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەی یەكێتی كە رۆژی پێنج شەممە 31-10-2019 لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسلێمانی بەڕێوەچوو، بەئاشكراو بەبێ دەستنیشانكردنی كەناڵەكان، بانگهێشتێكی كراوەی بۆ سەرجەم كەناڵەكان كردبوو، بەڵام كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی مەحمود محەمەد وتەبێژەكەی پارتی، تەنها بۆ پێنج كەناڵی رەسمی و سێبەری سەر بەحزبەكەیان رێكخرابوو كە بریتی بوون لە كەناڵەكانی (رووداو، كوردستان 24، زاگرۆز، كوردستان تیڤی، وار).
لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی یەكێتیدا 13 كەناڵی ئاسمانی و راگەیاندنی جۆراوجۆر ئامادەیبوون، جگە لەڕادیۆ و رۆژنامەو ماڵپەڕەكان. ئەو كەناڵە ئاسمانیانەشی لەكۆنگرەكەی یەكێتی بوون، تەنها دوو كەناڵی رەسمی یەكێتی ئامادەبوون‌و سەرجەم كەناڵەكانی دیكە ئازادو سەر بەلایەنەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بوون، بەكەناڵەكانی رەسمی‌و سێبەرەكانی پارتیشەوە.
ئەمەش جیاوازییەكی بچووكە لەنێوان خوێندنەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ راگەیاندن‌و میدیا بەگشتی لەهەرێمی كوردستان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*