سەرەکی » هەواڵ » پەیوەندییەكی تەندروست لە نێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكاندا هەبێپەڕە 3

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ:

پەیوەندییەكی تەندروست لە نێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكاندا هەبێ

دوێنێ لەهەولێر، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر، پێشوازیكرد لە مام خدر روسی سكرتێری بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان‌و لەدیدارێكدا گفتوگۆیان كرد دەربارەی دۆخی كوردستان‌و عیراق‌و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو حزب.
لەكۆبوونەوەكەدا، هەردوولا جەختیانكردەوە كە پەیوەندییەكی تەندروست لەنێوان هەموو هێزو لایەنە سیاسییەكاندا هەبێ، هەروەك رۆڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كورددا بەرزنرخێنراو تەئكید لەسەر ئەوە كرایەوە كە دەبێ یەكێتی رۆڵی سەرەكی بگێڕێ لەچارەسەری بنەڕەتیی كێشەكاندا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*